شانۆگه‌رییه‌ك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی گه‌نجی شاره‌كه، دوای زیاتر له چوار مانگ پڕۆڤه له دۆخی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، ئێسته له شاری سلێمانی نمایش ده‌كرێت، له یه‌كه‌م ڕۆژی نمایشه‌كه‌یدا نزیكه‌ی 200 كه‌س له هۆڵه‌كه‌دا ئاماده بوونه و ده‌یان كه‌سیش به‌هۆی نه‌بوونی جێوه نه‌یانتوانی بینه‌ری شانۆكه بن، ئه‌وان به كاره‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن كه بینه‌ری شانۆ له كوردستان كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م نمایشی دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌ستانی كاره ھونه‌رییه‌كانه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی ئه‌یلوول، ڕووبار خالید به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ھیچم نییه بیشارمه‌وه، نوێترین به‌رھه‌می شانۆیی كۆڕی شانۆی با-یه، ده‌قی شانۆییه‌كه ده‌قێكی ڕیالیزمییه و باس له كۆمه‌ڵێك هاوڕێ ده‌كات كه ماوه‌ی 25 ساڵه هاوڕێی یه‌كن و شه‌وێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیاندا بڕیار ده‌ده‌ن یارییه‌كی مه‌ترسیدار بكه‌ن."
له باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه‌وه گوتی، "ده‌قی شانۆییه‌كه له‌لایه‌ن پاولۆ جینۆڤێسییه‌وه نووسراوه، ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانی ڕێژه‌ن جه‌ماله و به به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌م ئه‌كته‌رانه كاردۆ عه‌زیز، زمناكۆ كه‌ریم، سوزان باباعه‌لی، ئاكام تاهیر، ئاكۆ ئیسماعیل، نوا غه‌فار و ڕاژان ڕزگاره."
ئاشكرای كرد، "پڕۆژه‌كه ماوه‌ی چوار مانگ پڕۆڤه‌ی بۆ كراوه و ئێسته به ڕه‌چاوكردنی ڕێكاره خۆپارێزییه‌كان و ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان نمایش ده‌ستی پێ كردووه، به‌وه‌یش ھیچم نییه بیشارمه‌وه یه‌كه‌م نمایشی دوای ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌ستانی كاره ھونه‌رییه‌كان له ماوه‌ی نۆ مانگی ڕابردوودا له ھه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانییه."
پێویسته بگوترێت كه ناوه‌ڕۆكی شانۆگه‌رییه‌كه باس له‌وه ده‌كات چۆن مۆبایل ژیانی تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی تووشی شپرزه‌یی و شێواندن كردووه، چۆن خێزان و هاوژینه‌كان له‌ناو یه‌كدا بۆ ساڵانێك زۆر نمایش بۆ یه‌ك ده‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان، پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌به‌ستن، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات كه چۆن مۆبایل وایكردووه به‌رده‌وام بزانرێت كه تۆ له كوێیت و چی ده‌كه‌یت و چی ده‌خۆیت و چیت پۆشیوه.
"كۆڕی شانۆی با" كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2000دا له سلێمانی هاتووه‌ته دامه‌زراندن، له ژماره‌یه‌ك شانۆكاری به ئه‌زموون پێك دێ كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به ئه‌زموونگه‌رییه‌كان ده‌ناسرێته‌وه، تا ئێسته ده‌یان شانۆگه‌ریی نوێخوازییان پێشان داوه.