ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له دنیادا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و 900 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند. ئه‌مه‌ریكا له‌م په‌تا كوشنده‌یه‌دا چ له رووی ژماره‌ی تووشبووان و چ له رووی ژماره‌ی قوربانیان پشكی شێری به‌ركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی
worldometers كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشتووه‌ته 27 ملیۆن و 743 هه‌زار كه‌س كه 901 هه‌زار و 936 كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و نزیكه‌ی 20 ملیۆن كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده رێژه‌ی مردن له دنیادا به‌هۆی كۆرۆنا دابه‌زیوه به‌ڵام هێشتا رۆژانه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س به كۆرۆنا ده‌مرن.
زۆرترین ژماره‌ی مردن له 17 ی نیسانی ئه‌مساڵ تۆمار كرا و له‌و رۆژه‌دا هه‌شت هه‌زار و 513 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
له ژماره‌ی قوربانیان ئه‌مه‌ریكا پشكی شێری به‌ر كه‌وتووه و له‌و وڵاته 194 هه‌زار و 37 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. برازیل به 127 هه‌زار و 517 كه‌س له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت.
هیندستان به 74 هه‌زار حاڵه‌تی مردن، مه‌كسیك به 68 هه‌زار و به‌ریتانیا به 41 هه‌زار قوربانی له ریزبه‌ندی سێیه‌م تا پێنجه‌مدا دێن.
له ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا عێراق له ریزبه‌ندی 21ی وڵاتانی دنیادایه
له ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا عێراق له ریزبه‌ندی 21ی وڵاتانی دنیادایه و حه‌وت هه‌زار و 657 كه‌س له‌م وڵاته به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.