به‌هۆی ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی جه‌نگی هۆڵه‌ندا به هه‌ڵه خانووی ماڵباتێكی مووسڵ‌یان له‌كاتی شه‌ڕی داعش بۆردمان كرد، به‌وهۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێكی ماڵباته‌كه گیانیان له ده‌ست دا، حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا سه‌ره‌ڕای داوای لێبوردن بڕیاری دا قه‌ره‌بووی مادی ئه‌و ماڵباته بكاته‌وه.
ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس بڵاوی كرده‌وه، له 21ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2015 فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی
هۆڵه‌ندا له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سووریا، بۆردمانی مووسڵی كرد و به هه‌ڵه خانووی ماڵباتێكیان كرده ئامانج.
له 2015 فڕۆكه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی خانووه‌كه‌ی بۆردمان كردوون
ئاماژه‌ی داوه، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانه، ڕازۆ، هاوسه‌ر و كچ و برا و ئامۆزایه‌كی ده‌سبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان به ته‌واوی بووه وێرانه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه چالاكان و ڕێكخراوه‌كانی دژه جه‌نگ به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ن و پشتی ڕازۆیان گرت و پارێزه‌ریان بۆ ئاماده كرد و له دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له لاهای سكاڵا له‌سه‌ر حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا تۆمار كرا.
دوای چه‌ندان دانیشتنی دادگه و دواجار دادوه‌ر بڕیاری داوه، كه حكوومه‌تی هۆله‌ندا پابه‌ندا بكات به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادی ڕازۆ، به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆره مادی و گیانییه‌ی كه به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی و سامانه‌كه‌یان دا هات، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردمانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا.
میدیاكان بڕی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌یان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌ت پابه‌نده به بڕیاری دادگه و قه‌ره‌بووی ڕازۆ ده‌كاته‌وه.