ناوه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتی كرده‌وه به گه‌یشتن به ساڵی 2050 زیاتر له ملیارێك مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ئاواره ده‌بن و وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو له وڵاتانی تر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ترسناكانه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ژینگه‌ی زۆرێك له وڵاتان دروست بووه و تا 2050 بۆ ژیان شیاو نامێنن و خه‌ڵكه‌كه‌یش ڕوو له وڵاتانی تر ده‌كه‌ن.
په‌یمانگه‌ی ئابووری و ئاشتی جیهانی له
ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئاواره‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی جه‌نگی تیرۆر و توندوتیژییه‌كان، به‌ڵام تا ساڵی 2050 سه‌ره‌كیترین هۆی په‌نابه‌ری و ئاواره‌بوون شه‌ڕ و توندوتیژی نابن، به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كانی ژینگه و نه‌مانی ئاوی پاك و كاره‌ساتی ژینگه‌یی وا ده‌كات خه‌ڵكی وڵاته كاره‌ساتباره‌كان جێ بهێڵن و ڕوو له وڵاتانی تر بكه‌ن.
كاره‌ساته‌كانی ژینگه وڵاتان ده‌كه‌نه وێرانه و خه‌ڵكه‌كه‌یشی ڕوو له وڵاتانی پێشكه‌وتوو ده‌كه‌ن
به گوێره‌ی ئه‌و ئامار و پێشبینیانه‌ی په‌یمانگه‌كه خستوویه‌تییه ڕوو، تا ساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌گاته نزیكه‌ی 10 ملیار كه‌س، ئه‌مه‌یش قورسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر جیهان دروست ده‌كات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕی خۆراك و ئاوی شیرین ده‌بێ، زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یش له وڵاتانی باشووری بیابانی ئه‌فریقا و ئاسیای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بن به ئاواره و په‌نابه‌ر و ڕوو له وڵاتانی تر ده‌كه‌ن.
سیتڤ كیلی دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگه‌كه ئاشكرای كرد، كه ئه‌و گۆڕانكاری و كاره‌ساتانه‌ی ژینگه و كه‌شوهه‌وای زه‌وی ده‌گرێته‌وه، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر ترسناك بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كان و جیهان به ته‌واوی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه دواوه و هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌یش كۆششه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه تا ڕوو له وڵاتانی پێشكه‌وتوو بكه‌ن.