به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆى به‌هۆی زۆری نه‌خۆش و نه‌مانی شوێنه‌وه بڕیاردراوە پلانى دووه‌م له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى شاره‌كه جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاگاداری سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سنووری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه، به‌هۆی زۆری نه‌خۆش و نه‌مانی شوێن و نه‌بوونی بێد له نه‌خۆشانه‌ی وه‌فا بڕیاردرا، كه پلانی دوو ناسراو به پلانى (B) جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژه كراوه، پلانی دوو ناسراو به پلانى (B) بریتییه له به‌كارهێنانی قاوشی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و به‌ركه‌وتوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوێنێ سێشه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئاشكرای كرد، ته‌نیا بۆ چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هۆڵی چاودێریی چڕی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فا كه خراونه‌ته ژێر چاودێری، له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 110 بوتڵ ئۆكسجین بۆ پارێزگاری له ژیانیان به‌كار هێنرا بوو.