"وشه" ئاماری 24 سه‌عاتی ڕابردووی تایبه‌ت به تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 10ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تێكڕای تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا سه‌عات هه‌شتی به‌ره‌به‌یان له سه‌رانسه‌ری دنیادا، گه‌یشتووه‌ته 28 ملیۆن و 25 هه‌زار و 181 كه‌س، هه‌روه‌ها 908 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 ملیۆن و 103 هه‌زار و 385 تووشبوو چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها حه‌وت ملیۆن و 13 هه‌زار و 796 هاووڵاتیش له ژێر چاودێریی وردی پزیشیكدان.
له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 696 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌مڕۆ له دنیادا 10 هه‌زار 333 هاووڵاتیی دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان، ده‌ركه‌تووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، له 24 سه‌عاتی ڕابردوویشدا 696 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی خشته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، به ڕێزبه‌ندى بریتین: له /ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، به‌رازیل، ڕووسیا، پیرۆ، كۆڵۆمبیا، مه‌كسیك، باشووری ئه‌فریقا، ئیسپانیا، ئه‌رجه‌نتین، چیلی، ئێران، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، به‌نگلادیش، سعوودیه، پاكستان، توركیا، ئیتاڵیا، عێراق، ئه‌ڵمانیا، فلیپین، ئه‌نده‌نووسیا، ئۆكرانیا، ئیسرائیل، كه‌نه‌دا، بۆلیڤیا، قه‌ته‌ر، ئیكوادۆر، كازاخستان، دۆمه‌نیكا، میسر، په‌نه‌ما، ڕۆمانیا، كوێت، به‌لجیكا، عه‌مان، سوید، چین، گواتیمالا./
شایه‌نى باسه به‌راورد به 10 ڕۆژى ڕابردوو ئاماره‌كانى تایبه‌ت به ڤایرۆسى كۆرۆنا له ته‌واوى دنیادا به‌ره‌و نزم بوونه‌وه چووه.
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 34 هه‌زار و 230 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 21 هه‌زار و 556 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، یه‌ك هه‌زار و 265 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 273.821 حاڵه‌ت و چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 209.993 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته حه‌وت هه‌زار و 732 حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.