ئه‌لیكساندرا زارینی نه‌وه‌ی ئالدۆ گۆتشی دامه‌زرینه‌ری دامه‌زراوه‌ی نمایشی جلوبه‌رگی جیهانی ئاشكرای كرد، كه دوای مردنی باوكی و شووكردنه‌وه‌ی دایكی به پیاوێكی تر به ناوی جۆزێف رۆفالۆ، زڕباوكه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری و دایكیشی له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌دا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه.
ئه‌لیكساندرا ئێسته ته‌مه‌نی 35 ساڵه و له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی زڕباوكه‌كه‌ی له دادگه‌ی باڵای كالیفۆرنیا له شاری لۆس ئه‌نجلس سكاڵای له دژی زڕباوك و دایكی و داپیره‌ی تۆمار كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه پاتریسا گۆتشی دایكی و برۆنا بالمپۆی داپیری ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بووه، كه زڕباوكه‌كه‌م به‌رانبه‌ر من ئه‌نجامی داوه، بۆیه سكاڵای له‌سه‌ر هه‌رسێكیان تۆمار كردووه و ده‌یه‌وێ دادگه سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
دایك و داپیری ڕێگریان لێكردووه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری سكاڵا تۆمار بكات
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، رۆفالۆی زڕباوكی موزیكژه‌ن بووه و به نه‌رمی و بێ توندوتیژی ناچاری كردووه كه سێكسی له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌م كاره‌یش له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه به‌رانبه‌ر به كچه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ته‌مه‌نی 22 ساڵی به‌رده‌وامی هه‌بووه.
ڕوونی كرده‌وه، كه دایكی به‌م كاره‌ی مێرده‌كه‌ی ده‌زانی و ئاسانكاری بۆ ده‌كرد و به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه و كاتێك خۆیشی گه‌وره بووه و ویستوویه‌تی ئه‌م كاره بوه‌ستێنێت، له‌لایه‌ن دایك و داپیره‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، هه‌رچه‌نده ویستوویه‌تی سكاڵایش له دژی زڕباوكه‌كه‌ی تۆمار بكات، به‌ڵام دایك و داپیره‌ی لێ نه‌گه‌ڕاون.