ئینستاگرام دیزاینی لاپەڕەی سەرەکی تۆڕەکەی دەگۆڕێت

:: PM:07:28:10/09/2020 ‌

ئینستاگرام بڕیاری لەسەر زیادکردنی دوو ئایکۆنی نوێ بۆ ناو لاپەڕەی سەرەکی داوە ئەوانیش ''بازاڕکردنی ئۆنڵاین و ڕیڵز'' بۆ ئەمەیش سێ دیزاینی جیاوازی خستووەتەڕوو کە وەک ئینستاگرام ئاشکرای کردووە، لە ئەپدەیتێکی نوێدا یەکێک لەم سێ دیزاینە جێگیر دەکەین.

ماڵپەڕی ''theverge'' ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئینستاگرام دوو ئایکۆنی نوێ زیاد دەکات بۆ لاپەڕەی سەرەکی تۆڕەکەی ئەوانیش ''Reels و shopping'' ''بازاڕکردنی ئۆنڵاین و ڕیڵز'' لەڕێی بازاڕی ئۆنڵاینەوە ڕاستەوخۆ دەچیتە بازاڕە جیهانییەکان و دەتوانیت لەڕەیەوە بازاڕی بکەیت، هەروەها تایبەتمەندی ڕیڵزیش هاوشێوەی تیک تۆک وایە چەند میوزیکێک ڕێکخراون دەتوانیت ڤیدیۆیان لێ دروست بکەیت جا بەپێی ئەوەی خۆت دەتەوێت.

ئەم تایبەتمەندی و گۆڕانکارییە لە ئەپدەیتێکی تازەدا دەخرێتەڕوو

ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە ئەم تایبەتمەندی و گۆڕانکارییە لە ئەپدەیتێکی تازەدا دەخرێتەڕوو، بەڵام تا ئێستەیش بە فەرمی ئەوە نەخراوەتەڕوو کە لە سێ دیزاینی جیاواز کە ئینستاگرام خۆی ئاشکرای کردووە کامیان جێگیر دەکات.

ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه‌ كه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆ و چاتكردن له‌ رێگه‌ی دایرێكته‌وه‌ به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه‌ له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه‌ كه‌ ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه‌ نزیكه‌ 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن. 


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان