کورتهینانی بودجەی ئەمەریکا گەیشتە سێ تریلیۆن دۆلار و بەوەش ژمارەی پێوانەیی کورتهێنانی بودجە لەو وڵاتە تۆمار کرا.
وەزارەتی دارایی ئەمەریکا گوتوویەتی حکوومەت بۆ 11 مانگ شەش تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە کە دوو تریلیۆن دۆلار لەم بودجەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بووە. هاوکات حکوومەتی ئەمەریکا سێ تریلیۆن دۆلار داهاتی باجی هەبووە.
بەرزترین کورتهێنانی بودجەی ئەمەریکا لە ساڵی 2009 تۆمار کرا بەڵام قەبارەی کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵەکەی دوو هێندەی ئەوکاتەیە. لە ساڵی 2009 بەهۆی تەنگژەی بازاڕی موڵک و خانووبەرە ئابووری ئەمەریکا پاشەکشەی کردبوو.
ئەگەر کۆرۆناش لەئارادا نەبووایە ئەوا کورتهێنانی بودجەی ئەمەریکا لەمساڵدا دەگەیشتە یەک تریلیۆن دۆلار کە بڕێکی زۆرە.
نووسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ ساڵی دارایی 2020 پێشبینی کردووە کۆی قەرزەکانی ئەمەریکا بگاتە سەرووی 26 تریلیۆن دۆلار.
بەگوێرەی
بی بی سی جیرمی پاوڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمەریکا لە مانگی حوزەیرانی ئەمسال بە ئەندامانی کۆنگرێسی گوتبوو رەوتی خەرجییەکان هەر بەو شێوەیە بەردەوام نابێت و نابێت دابەزاندنی کورتهینانی بودجە بکرێتە ئەولەویاتی کاری حکوومەت.
30 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا کە دەکاتە سەرووی 20%ی هیزی کاری ئەو وڵاتە، بیمەی بێکاری وەردەگرن.
وەزارەتی کاری ئەمەریکا هەفتەی رابردوو بڵاوی کردەوە نزیکەی 30 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا کە دەکاتە سەرووی 20%ی هیزی کاری ئەو وڵاتە، بیمەی بێکاری وەردەگرن.