رۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو له‌كاتی هاتنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به پرۆتۆكۆڵ له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه پێشوازیی لێ كرا، ئه‌و پرۆتۆكۆڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو عه‌ره‌ب لێ كه‌وته‌وه كاتێك له سه‌رده‌می كۆرۆنادا به‌مشێوه‌یه له كوردستان پێشوازی ده‌كرێ.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا پێشوازی له كازمی كردووه، عه‌ره‌ب به‌و پرۆتۆكۆڵه سه‌رسام بوون، بۆیە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان پڕ کرد لە وێنە و گرتە ڤیدیۆی پێشوازییەکە.
به‌شێكی زۆر له په‌یجه‌كانی عێراق دیمه‌نی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی عێراق له فرۆكه‌كه پێشان ده‌ده‌ن
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه، به‌شێكی زۆر له په‌یجه‌كانی عێراق دیمه‌نی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی عێراق له فرۆكه‌كه پێشان ده‌ده‌ن كه ده‌یه‌وێ "ته‌وقه له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی بكات" به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خۆپارێزی و دووربوون له كۆرۆنا ده‌ست به سنگییه‌وه ده‌گرێ.
په‌یجی كێشه‌ی كۆمپیوته‌ر کە پەیجێکی دیاری فەیسبووکە و لەناو تەواوی عێراق و دەرەوەشدا ژمارەیەکی ئێجگار زۆر فانی هەیە، ڤیدیۆی ساتی گەیشتنی کازمیی بۆ هەولێر بڵاو كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی 10 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه، ئه‌وه‌یش به ته‌واوی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه عه‌ره‌ب سه‌رسامی مه‌سروور بارزانی و ئه‌ته‌كێتی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانن.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" زۆربه‌ی په‌یجه‌كانی عێراق وه‌ك سه‌رسامییه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌و ڤیدیۆیه‌یان لای خۆیان بڵاو كردووه‌ته‌وه.