كۆمپانیای ئۆپۆ ڕای گه‌یاند كه ئه‌مرۆ نوێترین مۆبایلیان خستووەتە بازاڕەوە كه ئه‌ویش ئۆپۆ A32ەوە و جۆرێكی نوێی مۆبایلەکانی ئۆپۆیە كه شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌هێزترین مۆبایلی ئۆپۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین مۆبایلیان جۆری "ئۆپۆ ئەی 32"ه‌وه نمایش كرد كه له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، مۆبایلە نوێیەکەمان یه‌كێە له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كانی دنیا كه سیستمێكی زۆر به‌هێزی تێدا به‌كار هێنراوه و پرۆسێسه‌رێكی خێراشی بۆ داده‌نرێت كه بتوانێ له‌كاتی به‌كارهێناندا ڕانه‌وه‌ستێت و خاونه‌بێته‌وه.
پاتریی ئەم مۆبایلە 5000 میلی ئه‌مپێره
ئۆپۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و مۆبایله‌ی گوتوویه‌تی، ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.50 ئینجه كه به‌سیستمی 4K كار ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕامی چوار گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه بۆ به‌هێزترین سیستمی ئه‌ندرۆید به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌ویش سناپدرواگۆنی 460.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه خاوه‌ن كامێرایه‌كی زۆر جوانه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 32 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه، جگه له‌وه‌یش پاترییه‌كه‌ی 5000 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 230 دۆلار.
"ئۆپۆ"، یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2001 دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی "چێن مینگ یۆنگ"، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 2004 به‌ناوبانگ بوو به‌رهه‌مه‌كانی لای خه‌ڵك ناسران، هه‌روه‌ها ئێسته كۆمپانیای ئۆپۆ یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی رۆژانه هه‌زاران به‌رهه‌میان ده‌فرۆشرێت و پاره‌یه‌كی زۆریش به‌ده‌ست دێنن.