ئەو نەخۆشیانەی رێگرن لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا

:: PM:06:00:12/09/2020 ‌

قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا روو لە زیادییە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتووەتە زیاتر لە 28 ملیۆن و 728 حاڵەتی تووشبوون و مردنیش لە 921 هەزار حاڵەت نزیك بووەتەوە، تا ئێستە ڤاكسین دژ بە ڤایرۆسەكە بەردەست نییە، زانایەكی بواری بەرگریزانی رووسی ئاماژە بۆ چەند نەخۆشییەك دەكات رێگرن لە وەرگرتنی ڤاكسینی چاوەڕوانكراو.
چارەسەری هەندێك نەخۆشی پێوەستە بە لاوازيی بەرگری لەشەوە
فلادسلاڤ جیمچۆگۆڤ، زانای بەرگریزانی رای گەیاند كە نەخۆشییەكانی پێوەست بە وەرگرتنی دەرمانی لاوازكەری بەرگری لەش دەكات، ئەوانە رێگرن لەبەردەم وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا، ئەو ئاماژەی بۆ زۆرێك لەو نەخۆشیانە كرد، لە دیدارێكی لەگەڵ رۆژنامەی "فیچرینایا مۆسكڤا"، گوتی سادەترین نموونە بۆ ئەو نەخۆشیانە شێرپەنجەیە، چونكە ئەگەر چارەسەری هەبێت، پێویست بە لاوازكردنی بەرگری لەش دەكات، بۆیە ئەو بابەتە پێوەستە بە پزیشك.   

زیاتر گوتی، نەخۆشییەكانی هەوكردن و خۆ بەرگری و " Lupus" و نەخۆشییەكانی خوێن پێوەست بە بەرگری، ئەوانە دەبنە بەربەست لەبەردەم وەرگرتنی ڤاكسین دژ بە كۆرۆنا، ئەوە لەوكاتەی هەوڵی چەندان وڵات و كۆمپانیای دەرمان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسین بەردەوامە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل