کۆمپانیای نیسان ڕای گەیاند بۆ هەنگاونان بەرەو داهاتوو و لەگەڵ نمایش کردنی ناوازەترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لۆگۆکەیان نوێ دەکەنەوە و گۆڕانکاری تێدا دەکەن.
ماڵپەڕی ''
caranddriver'' ئاشکرای کردووە کە کۆمپانیای نیسان لەژێر ناونیشانی بەرەو داهاتوو لۆگۆکەی خۆیان گۆری، ئەمەیش بۆ نوێبوونەوە و گرنگی دانە بە بەرهەمە کارەباییەکان و باشتربوون لە بواری ئەلیکترۆنی.
یەکەم ئۆتۆمبێل کە ئەم لۆگۆیەی بۆ دادەنرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی نیسان ئاریا دەبێ
یەکەم ئۆتۆمبێل کە ئەم لۆگۆیەی بۆ دادەنرێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی نیسان ئاریا دەبێ کە لە ساڵی 2022 دەخرێتە بازاڕەوە و دووەمیشیان نیسان زێت دەبێت و دواتریش بەفەرمی بۆ هەموو ئۆتۆمبێلەکانی تر لۆگۆکەیان بۆ دادەنرێت.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیایه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.