له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كورستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كات.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به چاكسازی كرد و دوای ده‌رچوونی یاسای چاكسازیش هه‌نگاوه‌كانی ڕژدتر كرد.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی چاكسازیی له سێكته‌ره‌كاندا ده‌كات
به بڕوای شاره‌زایان ئه‌وه‌ی ئه‌وجاره چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێشوو جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه سه‌رباری ده‌رچوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی چاكسازیی له سێكته‌ره‌كاندا ده‌كات.
پێنج خاڵی چاكسازی تایبه‌ت كراوه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان تا ئێسته به‌شداری چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌ناو ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر پرسی چاكسازی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێداگری كردووه كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێش هه‌ر شوێنێكی تر ده‌ست به ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كان بكه‌ن.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه گوتی، مه‌سروور بارزانی له‌و كابینه‌یه‌دا له‌سه‌ر چاكسازی له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌یان رژده و له نزیكه‌وه چاودێری ده‌كات.
پێشتر جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه مه‌سروور بارزانی له نزیكه‌وه چاودێری چاكسازییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات و چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی پێكهێنراوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار خۆی باسی كردووه خواستی یه‌كه‌می مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌نجامدانی چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، هه‌روه‌ك ئامانجییه‌تی كه كوردستان له قۆناغی ئێسته‌وه بگوازێته‌وه قۆناغێكی گه‌شه‌ی تر.