نیشانەیەكی سەر پێست ئەگەری تووشبوون بە نۆری دڵ پێشان دەدات

:: PM:08:38:12/09/2020 ‌

نۆرەی دڵ یەكێكە لە كێشە بڵاوەكانی دڵ و چەند نیشانەیەكی ئاسایی تووشبوونی هەیە، سەنتەری فلۆریدا بۆ نەخۆشییەكان و شێرپەنجە پێست ئاماژە دەكات، ئەو زیادە گۆشت و لێوە پێستیانەی بە "گرێی ئۆسلەر"، دەناسرێن، رەنگە ئاماژەیەك بن بۆ تووشبوون بە هەوكردنی چینی ناوپۆشی بۆشایی دڵ، كە پەتایەكە ئەگەر و مەترسی تووشبوون بە نۆرەی دڵ زیاتر دەكات.
پزیشكی پێست دەتوانێت ئەگەری تووشبوون بە كێشەی دڵ بزانێت
لە نیشانە بڵاوەكانی تووشبوون بە نۆرەی دڵ، هەناسەتەنگی و بوونی ئازارە لە ناوچەی سنگ، بەڵام زانایانی ئەمەریكی ئاماژە دەكەن كە نیشانەی تریش هەیە و پزیشكی پێست دەتوانێت دیاریان بكات، روونیان كردەوە، بوونی گرێی رەنگ سوور یان وەنەوشەیی بە ئازار لە پەنجەكانی دەست و پێ، ئاماژەن، وەك ماڵپەڕی "ئێكسپرێس"، باسی كردووە.

سەنتەرەكە روونی كردەوە، پزیشكی پێست دەكرێ یەكەم كەس بێت نیشانە سەرەتاییەكانی ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێن بزانێت، ئەو نیشانانە دەگمەنن، بەڵام دووپاتكەرەوەن بە تووشبوون بە هەوكردنی چینی ناوپۆشی بۆشایی دڵ، كەچی رەنگە دروستبوونی گرێی ئۆسلەر تەنیا ئاماژەیەك نەبێت بۆ تووشبوون بە نۆرەی دڵ، بەڵكو دەكرێ بەهۆی كاریگەرییەكی بەرگری لەشەوە دروست ببێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل