تاقیکردنەوەی پێکوتەی ئۆکسفۆرد دەستی پێ کردەوە

:: AM:09:32:13/09/2020 ‌
بەهۆی ئەوەی نەخۆشییەکی نەناسراو لە یەکێک لە خۆبەخشەکانی تاقیکردنەوەی پێکوتەی کۆمپانیای ئاسترازنکا بە هاوکاری زانکۆی ئۆکسفۆرد دەرکەوت، تاقیکردنەوەکان وەستێنرابوون بەڵام دووبارە دەستی پێ کردەوە.

زانکۆی ئۆکسفۆرد گوتوویەتی چاودێران و پزیشکانی پسپۆڕ و سەربەخۆ مۆڵەتی ئەوەیان داوە تا درێژە بە تاقیکردنەوەکانی بەرهەمهێنانی پێکوتە دژی کۆرۆنا بدرێت.

سێشەمی رابردوو بوو کە راگەیەنرا کەسێک لە خۆبەخشەکان نەخۆش بووە و هەر لەبەر ئەوەش رەوتی تاقیکردنەوەکان دەوەستێنن تا تیمێکی بێلایەن لە نەخۆشییەکە دەکۆڵێتەوە.

بەگوێرەی رادیۆ فەردا مێت هەنکاک وەزیری تەندروستی بەریتانیا پێشوازی لە بڕیاری دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان کردووە و دڵخۆشی دەربڕیوە.

پێشبینی دەکرێ باشترین پێکوتە بێ کە توێژینەوەی لەسەر دەکرێت.
زۆرترین ئومێد لەسەر ئەو پێکوتەیە کە ئاسترازنکا بە هاوکاری ئۆکسفۆرد بەرهەمی دەهێنن و پێشبینی دەکرێ باشترین پێکوتە بێ کە توێژینەوەی لەسەر دەکرێت.

زانکۆکە گوتبووی ئەو جۆرە رووداوانە ئاسایین و هەندێک جار کاریگەریی لەسەر ئەو کەسە دروست دەبێ کە پێکوتەکەی وەرگرتووە و بۆیەش تاقیکردنەوە دەکەن تا رێگری لە هەر دەرهاویشتەیەکی خراپ بکەن کە بۆ سەر مرۆڤ دێتە کایەوە.



وشە - سلێمان تاشان