نرخی نه‌وت جگه له‌وه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا دابه‌زینی تۆمار كرد، له ڕۆژى هه‌ینییه‌وه ڕووی له لێژی كردووه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه، ئه‌مڕۆیش به‌هۆى نه‌بوونى بازاڕەکانی جیھان نرخه‌كه‌ى به نزمى ماوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13ى ئه‌یلوول، نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوە کراوه.
یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 39 دۆلار و 80 سەنت فڕۆشراوه، هه‌وره‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمه‌ریکایش بە 37 دۆلار و 38 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه كراوه، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ئۆپیكیش به 39 دۆلار و 90 سه‌نت بووه.
ئه‌و دابه‌زینه له كاتێكدایه كه مانگی ڕابردوو نه‌وت تا سه‌رووی 46 دۆلاریش به‌رز بووه‌وه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قه‌باره‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می كۆرۆناش وای كردووه ئاستی داخوازی هێشتا جێگیر بێت.