لە بڕیارێکی سەیردا حکوومەتی عێراق مۆڵەتی دا قوربانییانی کۆرۆنا لە گۆڕ دەربهێنرێنەوە

:: AM:10:30:13/09/2020 ‌
حکوومەتی عێراق بڕیارێکی زۆر سەیری دەرکردووە  و لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن تەرمی مردووەکانیان لە گۆڕ دەربهێننەوە و لەو شوێنە بینێژن خۆیان دەستنیشانی دەکەن.

بە پێی بڕیاری پێشتری حکوومەتی عێراق سەرجەم ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا دەمردن لە یەک شوێنی تایبەتیی بەخاک دەسپێردران ئەوەش لەبەر رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بوو.
پێشتر لە گۆڕستانێکی تایبەتیی بەخاک دەسپێردران

بۆ نموونە لە نەجەف  شیعە و سوننە و تەنانەت ئەو کریستیانانەش کە بە کۆرۆنا دەمردن لە گۆڕستانێکی تایبەتیی بەخاک دەسپێدران بەڵام بەپێی بڕیاری نوێ خەڵک دەتوانن مردووەکانیان دەربهێننەوە و بۆ شوێنی دڵخوازی خۆیانی بگوازنەوە.

بەگوێرەی شەفەقنا لە دوای بڕیارەکە خەكک دەستیان بە هەڵدانەوەی گۆڕ کردووە و ئەو هەنگاوەش مەترسیدارە و لەوانەیە ببێتە هۆی زیاتر تەشەنەی ڤایرۆسەکە.

بڕیاری نوێی حکوومەتی عێراق دوای ئەوە دیت کە رێکخراوی تەندروستی جیهانیی بڵاوی کردەوە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆس لە تەرم زۆر لاوازە.

لە عێراق سەرووی 380 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و سەرووی هەشت هەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.



وشە - سلێمان تاشان