كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بڵاوی كردووتەوە، لە ماوەی یەك مانگی ڕابردوو ڕێ لە هێنانی ژمارەیەكی زۆری كەلوپەلی نەشیاو کراوە و لەناو براون یان بۆ توركیا گەڕێندراونەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 13ـی ئەیلوول، لە ڕاگەیەندراوێكی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل هاتووە، لە ماوەی مانگێكدا لە یەكی ئاب تا 31ـی ئاب سێ هەزار و 764 تۆن و 677 كیلۆ كەرستەی جۆراوجۆر لە تاقیگەكانی كۆمەڵگەی ئیبراهیم خەلیل پەسەند نەكراون.
بەشێكیش لەناوبراون، لەبەرئەوەی لەگەڵ رێنوێنییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەگونجاون
ڕوون كراوەتەوە، ئەو كەلوپەلانە بەشێكیان گەرێندراونەتەوە و بەشێكیش لەناوبراون، لەبەرئەوەی لەگەڵ رێنوێنییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەگونجاون.
باس لەوەش كراوە، بەگشتی كەرەستەكان پێك هاتبوون لە كەلوپەلی تەندروستی و خواردن و خواردنەوە و كوزماتیك و فیتێرنەری و چاند و بیناسازی..هتد.
گەڕاندنەوەی ئەو كەلوپەلانە لە كاتێكە بەرێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك مەرجی داناوە بۆ هەر كاڵایەك بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە و دەبێت بەو ستاندارتە بێت كە داوا كراوە.