بۆ ئه‌مساڵى خوێندنى 2020 بۆ2021، كێشه له وه‌رگرتنى منداڵانى نوێ بۆ قۆناغى یه‌كى بنه‌ڕه‌تى و باخچه‌كان دروست بووه، له سلێمانى هه‌ر قوتابخانه و باخچه‌یه‌ك به‌پێى ئه‌و ڕێنوێنییانەی كه بۆى رۆشتووه، منداڵانى ناوچه‌كانیان وه‌رگرتووه و به‌هۆیه‌وه گرفت بۆ په‌روه‌رده دروست بووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كێشه‌یه‌كى زۆرى كه‌سوكارى قوتابیه نوێكانى بۆ دروست بووه، كه‌سوكارى هه‌ر قوتابییه‌ك ده‌بێت به‌پێى ڕێنوێنییەکانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كار بكه‌ن و منداڵه‌كه‌یان له قوتابخانه‌ى سه‌ر به گه‌ڕه‌كى خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ باخچه‌كانیش به هه‌مان شێوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13ى ئه‌یلول، عومه‌ر محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مساڵ كێشه‌یه‌كى زۆرمان بۆ دروست بووه، ئه‌و منداڵانه‌ى كه وه‌ك پۆلى یه‌كى بنه‌ڕه‌تى ده‌خرێنه قوتابخانه، به‌شێكى زۆریان كێشه‌یان هه‌یه، له كاتێكدا ئێمه رێنمایی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بۆ وه‌رگرتنى قوتابیی نوێ بڵاو كرده‌ووه‌ته‌وه.
به‌پێى ڕێنوێنییەکان، ئەمساڵ لەدایکبووانی ساڵی 2014 تا31ى 12ى 2014 لە قوتابخانە وه‌رده‌گیرێن، هه‌ر منداڵێك ده‌بێت له سنوورى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى خۆى و له نزیكترین قوتابخانه دابنرێت، چونكه ئێمه گه‌ڕه‌كه‌كانمان جیا كردووه‌ته‌وه بۆ قوتابخانه‌كان، عومه‌ر محه‌مه‌د واى گوت.
زیاتر گوتی، بۆ باخچه‌كانیش به هه‌مان شێوه‌یه، هه‌ر باخچه‌یه‌ك گه‌ڕه‌كى بۆ دیاری كراوه و سنوورى بۆ جیاكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌شێك له دایك و باوكه‌كان ده‌یانه‌وێت سنوور ببه‌زێنن و به ویستى خۆیان كوێیان پێ باشبوو منداڵ لە باخچه و قوتابخانه‌كان دابنێن كه ئه‌مه‌ش ناكرێت و نایاساییه.
باسى له‌وه‌ش كرد، ناكرێت منداڵێك له گه‌ڕه‌كێكه و قوتابخانه‌ى خۆیان لێیانه‌وه نزیكه، باوك و دایكه‌كه‌ى ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كه‌یان ببه‌نه قوتابخانه‌یه‌كى تر، چونكه مافى منداڵى تر ده‌خورێت، بار گرانى له‌سه‌ر مامۆستا و حكوومه‌تیش دروست ده‌كات، ده‌بێت هه‌موو منداڵێك له سنوورى باخچه و قوتابخانه‌كه‌ى خۆى دابنرێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى