وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی دەركرد

:: PM:03:02:13/09/2020 ‌
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی بۆ گشت وەزارەتەكان دەركردووە کە فەرمانبەرانیان لە ساختەكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان ئاگادار بکەنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 13ـی ئەیلوول، لە نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بۆ سەرجەم پارێزگان و شارەوانییەكان هاتووە، ئاگەداری سەرجەم فەرمانبەرانتان بكەنەوە لە هەر پلە و پایەیەكن سەبارەت بە بەدیارەدەی لێكردنەوەی تابلۆ و بەستنی ژمارەی كاتی یان ساختەكردنی ئۆتۆمبێل.

ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە، ئەوەیش لەكاتی گرتنیان لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی هاتوچۆ
لە نووسراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، ئەو كەسانەی ئەو كارە دەکەن دەدرێن بە دادگا و ڕووبەڕووی سزای توند دەبنەوە، ئەوەیش لەكاتی گرتنیان لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی هاتوچۆ.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، لێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و بەستنی ژمارەی كاتی ساختە ڕێخۆشكەرە بۆ ئەنجامدانی تاوان و شاردنەوەی ڕاستییەكان.

ئەو نووسراوەی وەزارەتی ناوخۆ لە كاتێكە پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی حكوومی لە كاتی كۆتایی دەوام باس دەكرا و لە ڕابردووش چەند بڕیارێك دەرچوو كە نابێت دوای سەعات چواری ئێوارە ئەو ئۆتۆمبێلانە بەكاربهێندرێن.





وشە - رامیار جەواد