تاڵه‌بانی‌ له‌باره‌ی‌ كاڵه‌ك بڕیارێكی‌ ده‌ركرد

:: PM:04:23:13/09/2020 ‌
بێگه‌رد تاڵه‌بانی‌ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ماوه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ باجی‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌می‌ كاڵه‌ك بۆ ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژ درێژ كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13ی‌ ئه‌یلوول، بێگه‌رد تاڵه‌بانی‌ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ نووسراوێكدا ڕای‌ گه‌یاندووه‌، له‌سه‌ر داواكاری جووتیاران ماوه‌ی وه‌رگرتنی باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می كاڵه‌ك بۆ ماوه‌ی 10 رۆژی تر درێژ كرایه‌وه‌.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌، بۆ پاراستنی به‌رهه‌می جوتیاران له‌ 15حووزه‌یران تا 15ی ئه‌یلوول باجی گومركی بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 350 دینار دانرابوو له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌ی كاڵه‌ك (گندۆره‌)، پاڵپشت به‌ یاسایی پاراستن و پێشخستنی به‌رووبوومی كشتوكاڵی ژماره‌ چواری‌ ساڵی 2008 بڕیار درا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ بۆ 10 رۆژی تر، واتا وه‌رگرتنی باج تا 25ی ئه‌یلوول به‌رداوامی ده‌بێت له‌سه‌ر كاڵه‌كی هاورده‌.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌