تیک تۆک پشت لە مایکرۆسۆفت دەکا و لەگەڵ ئوراکێل رێک دەکەویت

:: AM:09:59:14/09/2020 ‌
دانوستانەکانی تیک تۆک لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وەستێنران دوای ئەوەی هیچ ئەنجامێکیان نەبوو بەڵام لەگەل کۆمپانیای ئۆراکیل لە ئەمەریکا رێک دەکەوێت و بڕیارە بەشێک لە چالاکییەکانی خۆی لە ئەمەریکای پێ بفرۆشێت.

تیک تۆک لە هەر دوو لایەنی ئەمەریکا و چین لەژێر گوشاردایە لە لایەک ئەمەریکا رێگە نادات بێ رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی و فرۆشتنی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی تیک تۆک بە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا، چالاکی هەبێت و لە لایەکی تر چینیش گوتوویەتی بە نرخی قەدەخەکرانی تیک تۆکیش ئامادە نییە ئەو کۆمپانیایە بە ئەمەریکا بفرۆشێت.
ترەمپ گوتوویەتی تیک تۆک بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا زیانبارە

ترەمپ گوتوویەتی تیک تۆک بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا زیانبارە و رۆڵی هەیە لە کۆکردنەوەوی زانیاری هەواڵگری بە چین.

بەگویرەی بی بی سی تا 12ی تشرینی دووەم مۆڵەت بە تیک تۆک دراوە تا بەشی چالاکییەکانی خۆی لە ئەمەریکا بە کۆمپانیایەکی ئەمەریکی بفرۆشێت و بۆیەش تیک تۆک لە ناچاریان دەستی بە دانوستان کردووە.

کۆمپانیای ئۆراکیل کە بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی تیک تۆک دەکڕێت رۆڵی دەبێت لە کۆکردنەەی سەرجەم زانیارییەکانی پێوەندیدار بە بەکاربەرانی تیک تۆک لە ئەمەریکا و لای خۆی دەیانپارێزێت.


وشە - سلێمان تاشان