كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی نوێترین نه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی پێشكه‌وتووی نیسان په‌ترۆل به‌رهه‌م ده‌هێنێت، پسپۆران و شاره‌زایانی بواری ئۆتۆمبێلیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی نیسان، یه‌كێكه له باشترین و پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێله‌كان.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له كۆمپانیای نیسانه‌وه دزه‌ی پێكراوه،
نیسان په‌ترۆلی نوێ به په‌یكه‌رێكی زۆر ناوازه دووباره دیزاین كراوه‌ته‌وه و چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی تێدا كراوه و زۆر جوانتر و پێشكه‌وتووتر و شیكتر كراوه.
په‌یكه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له دواوه‌ی و پێشه‌وه‌ی به كانزای كرۆم ڕووپۆش كراوه و به‌ربه‌ستی به‌هێزیشی بۆ دروستكراوه، تا له‌كاتی پێكدادان كه‌مترین زیانی به‌ربكه‌وێ و به ئاسایی بمێنێته‌وه، هاوكات شێوه‌ی لایته‌كانی گۆڕاوه و سندووقی پشته‌وه‌یشی فره‌وانتر و گه‌وره‌تر كراوه.
دیزاینه‌كه‌ی گۆڕاوه و زۆر به‌هێز و پێشكه‌وتوو كراوه
كوشنه‌كانی به باشترین پێست ڕووپۆش كراوه كه ده‌توانێ كۆنتڕۆڵی پله‌ی گه‌رمی ناوه‌وه بكات و به پله‌یه‌كی مامناوه‌ند بیهێڵێته‌وه و سیسته‌مێكی كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنی زۆر پێشكه‌وتووی بۆ دانراوه، كه له دوو شاشه‌وه فه‌رمانی پێ ده‌كرێ، هه‌ردووكیان به له‌مس كار ده‌كه‌ن و ده‌توانرێ ئۆتۆمبێله‌كه به مۆبایلی زیره‌ك پێوه‌ست بكرێت و له مۆبایله‌وه فه‌رمان به ئۆتۆمبێله‌كه بكه‌ن.
هاوكات ئۆتۆمبێله‌كه به كامێرا و سیسته‌می هه‌ستیاری له پشت و پێشه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنراوه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌شت پستۆنه و توانای سووتاندنی 5.6 لیتر به‌نزینی هه‌یه و هێزی ڕاكێشانی 400 ئه‌سپیشی هه‌یه.