كۆمپانیای نۆكیا خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌بازاڕی یه‌كێك له باشترین مۆبایلهكانیهتی، كه بڕیاره به نرخێكی زۆر گونجاو و كه‌م له داهاتوویه‌كی نزیك بیخاته بازاڕه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، مۆبایله نوێكه‌ی
نۆكیا ناوی نۆكیا 3.4ه و به دیزاینێكی جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی نۆكیا دروست ده‌كرێ و كامێرایه‌كی سێ هاوێنه‌یی هه‌یه و شێوه‌ی كامێراكه‌ی بازنه‌ییه و تواناكه‌ی 20 مێگاپیكسله و كامێرای پێشه‌وه‌یشی هه‌شت مێگاپیكلسه و تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه‌ی ڕووخساری هه‌یه.
نرخی ته‌نیا 168 دۆلاره و له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌خرێته بازاڕه‌وه
قه‌باره‌ی شاشه‌ی ئه‌و مۆبایله 6.5 بۆسه ده‌بێ و توانای پێشاندنی ڤیدیۆی به كوالێتی فوول ئێچ دی پله‌س هه‌یه و پرۆسیسه‌ره‌كه‌ی له جۆری سناپدراگۆن 460ه و ڕامه‌كه‌ی سێ گێگابایته و توانای هه‌ڵگرتنی 32 گێگابایتی هه‌یه و جۆرێكی تریشی تواناكه‌ی 64 گێگابایته و ده‌توانرێ له ڕێی میمۆرییه‌وه زیاتر بكرێت.
ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی نۆكیا توانی خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری هه‌یه و به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 10 كار ده‌كات و پاترییه‌كه‌ی چوار هه‌زار میلی ئه‌مپێر ده‌گرێ و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته ته‌نیا 168 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.