له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره ڕۆژی سێی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر ئه‌نجام بدرێ، دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕۆیی تره‌مپ ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له زیادبوون ده‌كات، ستیڤن والت پسپۆری پێوه‌ندییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوه‌ندی ڕۆبێرت رینیه بیلفری سه‌ر به زانكۆی هارڤارد له‌وباره‌وه بابه‌تێكی له گۆڤاری فۆرێن پۆلسی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به وردی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی تره‌مپ و هه‌نگاوه‌كانی بۆ نزیكبوونه‌وه له دیكتاتۆرێكی تاكڕۆ و توندڕۆ.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، چاودێران و پسپۆران و سیاسییه‌كان زۆر به نیگه‌رانییه‌وه له سیسته‌می سیاسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانن و ئێسته زۆرێك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه سیسته‌می سیاسی و دیموكراسی ئه‌مه‌ریكا كه‌لێنی زۆر گه‌وره‌ی تێدایه، كه سه‌رۆكه‌كان ئه‌گه‌ر مه‌یلی دیكتاتۆرییان هه‌بێ، ده‌توانن ئه‌و كه‌لێنانه بقۆزنه‌وه و ببن به دیكتاتۆری مه‌ترسیدار له جیهان، ئێسته دۆناڵد تره‌مپ زیندووترین نموونه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و له 2017 سوێندی ده‌ستووری خواردووه له‌وكاته‌ی بوو به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام له ته‌مه‌نی چوار ساڵی حكوومه‌ته‌كه‌ی زۆرترین جار سوێنده‌كه‌ی و ده‌ستوور و یاسا و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له سیسته‌می سیاسی ئه‌مه‌ریكا پێشێل كردووه و خۆی وه‌ك تاكه فه‌رمانڕه‌وای ئه‌مه‌ریكا ناساندووه و دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران و ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش وه‌ستاوه‌ته‌وه.
والت نووسیویه‌تی، له جیهان زۆرێك له میدیاكان له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی پرۆژه بازرگانییه‌كانی له وڵاتانی تری دنیا نووسیویانه و ئه‌مه‌یش شتێكی شاراوه نییه، تره‌مپ زۆر وردبینانه ده‌یه‌وێ ئیمپراتۆریه‌تێكی گه‌وره‌ی ئابووری بنیات بنێن، چونكه له‌وه دڵنیایه كه كاتێك ببێته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین سه‌رمایه ئیتر سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات به ویستی ئه‌و هه‌ڵده‌سوڕێت.
ئه‌و كاره‌ی
تره‌مپ كه بریتییه له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی، هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆره‌كانی دنیایه، كه هه‌موو ده‌وڵه‌ت و خاك و خه‌ڵك له خۆیان ده‌بیننه‌وه و هێنده‌ی له خه‌می به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانی خۆیاندان، به هیچ شێوه‌یه‌ك هێنده له خه‌می وڵاته‌كانیان نین.
له چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تیدا، تره‌مپ زۆرترین جار ده‌سه‌ڵاتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی خۆی به‌كارهێناوه
دوای بوونی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند كتێبێكیش له ئه‌مه‌ریكا خواستی یه‌كجار زۆریان له‌سه‌ر دروست بوو، كه ئه‌وانیش بریتی بوون له "چۆنیه‌تیی مردنی دیموكراسییه‌كان، تاكڕۆیی و دیكتاتۆری، 20 وانه له سه‌ده‌ی بیستمه‌وه" ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له خوێنه‌ران له‌و بڕوایه‌دابوون كه سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی تره‌مپ و بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی تاكڕۆ و دیكتاتۆره‌كانه بۆ هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات و مردنی دیموكراسییه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌ی فرۆشی ئه‌و دوو كتێبه زۆر زیادی كرد.
نووسه‌ر ئاماژه‌ی داوه، كه له‌وكاته‌ی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنی ڕاگه‌یه‌نرا، من نووسیم و بڵاومكرده‌وه و زۆر دڵنیابووم له‌وه‌ی كه تره‌مپ ده‌بێته خراپترین سه‌رۆك له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌وه بۆ هه‌مووان ڕوونبوو، كه ئه‌و كه‌سێكی به ته‌مه‌نه و له نێو سیاسه‌ت گه‌شه‌ی نه‌كردووه و ئاستی بیركردنه‌وه و وریایی سنوورداره و زۆر هه‌ژاره له ڕووی زانینه‌وه و دنیابینی زۆر بچووكه، ئه‌مانه بۆخۆی به‌ڵگه‌ی پێویستن تا بگه‌ینه ئه‌و بڕوایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌وكات هیوای زۆرم هه‌بوو، به ده‌ستوور و یاسا و عورفه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ڕێگری لێ ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ببێته دیكتاتۆر و ناتوانێ له سیسته‌می سیاسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربچێت، به‌ڵام ئێسته ددانی پێدا ده‌نێم، كه له‌وه‌دا هه‌ڵه‌بووم كه ده‌ستوور و یاسا و سیسته‌می سیاسی ده‌ستی ده‌گرن و ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ببێته دیكتاتۆرێكی مه‌ترسیدار له ئه‌مه‌ریكا.
ئێسته تره‌مپ به ته‌واوی شوێن پێی خۆی قایم كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنیش بدۆڕێنێت، كه‌س ناتوانێ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆری به‌ده‌سته‌وه ده‌مێنێت و كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا جێ ده‌هێڵێت، له كاتێكدا به‌هۆی ئه‌و كارانه‌ی كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا و سیسته‌می ئه‌مه‌ریكان، ده‌بوو له زووه‌وه دادگه‌یی بكرێ و له پۆسته‌كه‌یشی دوور بخرێته‌وه.
له كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه په‌ره‌ی به كاره بازرگانییه‌كانی داوه و ده‌یه‌وێ ئیمپراتۆریه‌تێكی ئابووری دروست بكات
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردن ئه‌و به زمانێكی زۆر توندتر و پڕ له وشه‌ی نه‌شیاو هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێ خۆی جارێكی تر له ده‌سه‌ڵات بهێڵێته‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌گه‌رێكی مه‌حاڵ نییه، چونكه به‌و كارانه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات، ده‌توانێ كاریگه‌ری زۆر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دروست بكات، بۆیه دوور نییه كه ئیتر تره‌مپ ببێته دیكتاتۆرێكی ترسناك و وه‌حشیگه‌ر و مێژووی ئه‌مه‌ریكا سه‌راوژێر بكات، چونكه ئه‌و به‌رگه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی ناگرێ و به ناشیرین‌ترین شێوه هێرشیان ده‌كاته سه‌ر و ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و قبووڵی ڕه‌خنه و به‌رهه‌ڵستی نییه، ئه‌مه‌یش جیا له سیفه‌تی دیكتاتۆره‌كان، هی هیچ كه‌سێكی تر نییه.