به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سوپای عێراق ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وامن له دانوستاندن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆسیه‌ی ته‌ناهی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و دروستكردنی چه‌ندان ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له پارێزگه‌كانی كه‌ركووك و مووسڵ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی بووه‌ته هۆی دروستبوونی ژینگه‌یه‌كی گونجاو له ناوچه‌كه بۆ پاشماوه‌كانی داعش، له هه‌مانكاتیش ناكۆكی و دژایه‌تی زۆر له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان دژ به‌و هه‌نگاوه هه‌یه و سه‌ره‌ڕای بڕیاردانیش تا ئێسته بڕیاره‌كان به ته‌واوی نه‌خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕووبه‌ڕووی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان 28 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوار گۆشه ده‌بێ، كه پارێزگه‌ی كه‌ركووك و به‌شێكی ناوچه‌كانی مووسڵ و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ده‌گرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له دوای ڕووخانی به‌عس له یاسای كاتی ئه‌نجوومه‌نی حوكم به ماده‌ی 58 بڕیار بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا درا، به‌ڵام پرۆسه‌كه دواكه‌وت و پاشان ماده گوێزرایه‌وه بۆ نێو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له ماده‌ی 140 باس له‌و بابه‌ته‌كرا و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی تێدا خرایه ڕوو، به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش ده‌بوو به‌ر له كۆتایی 2007 ئه‌و ماده‌یه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یش ئه‌نجام نه‌درا و دۆسیه‌كه تا ئێسته وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
له 2003وه تا ئێسته ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به چه‌ندان وێستگه‌ی جیا جیا دا ڕۆیشتوون، كه مه‌ترسیدارترینیان هاتنی تیرۆریستانی داعشبوو بۆ ناوچه‌كه، به‌هۆی چوونی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه توانرا كه‌ركووك و زۆرێك له ناوچه‌كان ڕێگری بكرێ له‌وه‌ی بكه‌ونه ده‌ست داعش، به‌ڵام دوای نه‌مانی داعش به بیانووی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، به‌غدا هێز و چه‌كی دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌كارهێنا، كه ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستوور لادان و سه‌رپێچییه‌كی گه‌وره بوو، به‌ڵام دۆخه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ناوچه‌كان به زه‌بری هێز كه‌وتنه‌وه ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی عێراق.
به‌هۆی به‌كارهێنانی هێز دژی پێشمه‌رگه و دروستبوونی ناكۆكی له نێوان هه‌ردوولا، ناوچه‌كان بۆشایی ته‌ناهی گه‌وره‌یان تێدا دروستبوو، بۆیه تا ئێسته‌یش پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌و ناوچانه كاران و به به‌رده‌وامی كرده‌ی تیرۆریستی بۆ سه‌ر گونده‌كانی ناوچه جیا جیاكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ڕێگرتن له دانانی مۆڵگه و خۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه به فشاری ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان، دانوستاندنه‌كان له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ستی پێكرد.
له ڕووی ته‌ناهییه‌وه پێویستییه‌كی گرنگ و هه‌نووكه‌یییه
له مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی چوار ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ و كه‌ركووك، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌و ناوه‌ندانه نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی ته‌ناهییه‌وه كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر باشی ده‌بێت، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه كێشه و فشاری زۆر له‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا دروست ده‌كات، بۆیه دۆسیه‌كه وه‌كو خۆی هێلراوه‌ته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، ڕێككه‌وتنی نێوانمان ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام تا ئێسته ناوه‌نده هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌كردووه، ئێسته هه‌ردوولا كار ده‌كه‌ین بۆ دیارییكردنی ئه‌فسه‌ران و میكانیزمی كاركردنی ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شانه و كاره‌كان نه‌وه‌ستاون و به‌رده‌وامیان هه‌یه و گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌وباره‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و هیواخوازین به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و ناوه‌ندانه به ته‌واوی كارا بكرێن.
چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازیش له به‌غدا بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ناوه‌ندانه وه‌كو فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شن و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا زۆر به‌هێز ده‌كه‌ن، جووڵه‌پێكردنی هێز و جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كان و دروستكردنی سه‌نگه‌ری هاوبه‌ش و بنكه‌ی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه بوونیان ده‌بێ و له ژێر فه‌رمانده‌یی و فه‌رمانی سوپای عێراق ده‌بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپا ده‌سه‌ڵاتێكی فیدراڵی و گشتگیری هه‌یه به گوێره‌ی ده‌ستووره.
دیوه سیاسییه‌كه‌ی ترس و گومانی دروست كردووه
دووپاتیان له‌وه‌یش كرده‌وه، كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، ئه‌مه پێویستییه‌كی گرنگه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ڕیشه‌كێشی پاشماوه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه بكه‌ین.
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه ده‌ڵێن، كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و دروستكردنی ئه‌و ناوه‌ندانه بوونی نییه، چونكه هه‌نگاوه‌كه بۆ ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆره و له ژێر فه‌رمانده‌یی گشتیی ئۆپراسیۆانه‌كان ده‌بێ و ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان سه‌نگه‌ره‌كانی هه‌ردوولایه و ده‌رئه‌نجامی باشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك به توندی دژی ئه‌و بڕیاره‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه مه‌ترسی و كێشه و ناكۆكی له ناوچه‌كه قووڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بیانوێكی سیاسییه و به‌غدا له سه‌ره‌تاوه گوێی لێ نه‌گرتوون و سووره له‌سه‌ر جێگیركردنی ئارامی و ئاسایش له‌و ناوچانه و نه‌چوونه نێو ململانێی سیاسی لۆكالییه‌وه له نێو پارێزگه‌ی كه‌ركووك.