نرخی
نه‌وت جگه له‌وه‌ی كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا دابه‌زینی تۆمار كرد، له ڕۆژى هه‌ینییه‌وه ڕووی له لێژی كردووه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه، ئه‌مڕۆیش نرخه‌كه‌ى له بازاڕەکانی جیھان به نزمى ماوه‌ته‌وه.
قه‌باره‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى ئه‌یلوول، تاكو سه‌عات هه‌شتى به‌یانى نرخی نەوتی خاو و برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەم جۆرەی خوارەوە مامەڵەیان پێوە کراوه.
یەک بەرمیل نەوتی برینێت بە 39 دۆلار و 58 سەنت فڕۆشراوه، هه‌وره‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساسى ئەمه‌ریکایش بە 37 دۆلار و 25 سەنت مامه‌ڵه‌ى پێوه كراوه، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ئۆپیكیش به 39 دۆلار و 83 سه‌نت بووه.
ئه‌و دابه‌زینه له كاتێكدایه كه مانگی ڕابردوو نه‌وت تا سه‌رووی 46 دۆلاریش به‌رز بووه‌وه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قه‌باره‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا، كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌م و سێیه‌می كۆرۆناش وای كردووه ئاستی داخوازی هێشتا جێگیر بێت.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌وت ڕێژه‌ی 97%ی داهاتی عێراق و بودجه‌ی گشتی وڵاته‌كه پێك ده‌هێنێت، وه‌زیری دارایی عێراق عه‌لی عه‌لاوی ڕاى گه‌یاندبوو، كه چاكسازی له عێراق پێویستی به پێنج ساڵی تره و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت له‌و ماوه‌یه به ڕێژه‌ی 80 تا 90% ده‌درێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو نرخی نه‌وت ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكات.