وەزارەتی تەندروستی: 597 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

:: PM:03:14:15/09/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، 597 کەس لەو ماوەیەدا تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ سێشەم 15ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوی 24 سەعاتیی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە،  بەپێی ئامارەکە 597 کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، 164 لە هەولێر، 110 لە سلێمانی، 25 لە گەرمیان، 265 لە دهۆک، 33 کەسیش لە هەڵەبجە بوون.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس کراوە، لە ماوەی ئەو 24 سەعاتەی ڕابردوودا هیچ کەسێک کەرەنتین نەکراوە، بەڵام 27 کەسی تر بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست داوە.

پێنج هەزار و 443 پشکنینی نوێ لە هەولێر، سلێمانی، گەرمیان، دهۆک و هەڵەبجە کراون، 281 هاووڵاتیش چاک بوونەتەوە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ، 37 هەزار و 907 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هەزار و 391 کەسیش پێی مردوون، هەروەها 21 هەزار و 871 کەسیش لە بنکە جیاوازەکانی چاودێریی تووشبووان کەرەنتین کراون.


وشە - ڕێناس شابان