هۆكارێكی شێوانی نوستن و خەوزڕان ئاشكرا بوو

:: PM:03:50:15/09/2020 ‌

ئەگەرچی بە هۆكاری ئەو داخستنەی ژیانی زۆرینەی كۆمەڵگاكانی مرۆڤایەتی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی گرتووەتەوە، بووەتە هۆی گۆڕانی شێوازی ژیانی مرۆڤ و شێوانی سەعاتی بایۆلۆجی سەبارەت بە كاتەكانی نوستن و بێداربوونەوە، توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد كە پێوەندییەك لە نێوان كەمی ڤیتامین بی12 و خەزڕاندا هەیە.
دەتوانێت بە چەندان رێكە كار بكاتە سەر لەش
وەك ئەوەی رۆژنامەی "ئێكسپرێس"ی ئینگلیزی بڵاوی كردووەتەوە، توێژینەوەیەكی پەیمانگە پزیشكییە نیشتمانییەكانی ئەمەریكا ئاشكرای كردووە كە پێوەندی لە نێوانی كەمی ڤیتامین بی12 و خەوزڕانەوە هەیە و ئەو ڤیتامینە دەتوانێت بە چەندان رێكە كار بكاتە سەر لەش.

لەوكاتەی ڤیتامین بی12 بۆ رێكخستنی فەرمانی مێشك گرنگە و كاریش بۆ پارێزگاریكردن لە تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن دەكات، جیا لە چالاكهێشتنەوەی ترشی ناوەكی، توێژینەوەكە ئاماژەی كرد، ئەو ڤیتامینە درایە دوو نەخۆش كە ساڵانێك بە دەستی شێوانی نوستن و بێداربوونەوە دەیانناڵاند، یەكێك لەوان كچێكی تەمەن 15 ساڵی كوێر بوو و رۆژانە 1.5 ملیگرام لە بی12ی پێ درا، دوای ماوەیەكی كورت توانرا ئەو شێوانەی كۆنترۆڵ بكرێت.

بۆیە توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە تەواوكاری ڤیتامین بی12 رەنگە یاریدەر بێت بۆ باشكردنی شێوانی نوستن، لەوكاتەی چەند توێژینەوەیەكی تر دووپاتیان كردەوە كە ڤیتامین بی12 یاریدەرە بۆ رێكخستنی خولی نوستن و بێداربوونەوە.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل