به‌رپرسێكی عێراقی دووپاتی كرده‌وه، كه كورتهێنان له بودجه‌ی 2020 گه‌یشتووه‌ته 80 تریلیۆن دیناری عێراقی كه ده‌كاته 65 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین كورتهێنانی بودجه داده‌نرێ له مێژووی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه و شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئابووری عێراق ڕووی له پاشه‌كشه‌یه‌كی خێرایه، به‌هۆی كۆرۆنا و گه‌نده‌ڵی و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه.
دوای تێپه‌ڕینی هه‌شت مانگ له ساڵی 2020 پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ بخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌رپه‌رسێكی باڵای عێراقیش له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووشه‌می ڕابردوو بڕیاری له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 ده‌ركرد و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كردووه، تا خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بكرێ و بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاند، كه سه‌ره‌ڕای نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵ له كۆتایی و هاتنی ساڵێكی نوێ، به‌ڵام كێشه‌ی یاسایی دروست ده‌بێ، بۆیه پێویسته هه‌رچۆنێك بێ، 2020 بێ یاسای بودجه تێپه‌ڕ نه‌بێ، چونكه به ده‌ركردنی یاساكه به‌رچاوی ئابووریناسان ڕوون ده‌بێ و داهاتوو و خه‌رجی و كورتهێنان دیاریی ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له نێو په‌رله‌مانیش ناكۆكی و جیاوازی زۆر له‌سه‌ر یاساكه دروست ببێت و زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان جیاواز بیر ده‌كه‌نه‌وه و ناڕه‌زایی و داواكارییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ له نێو پرۆژه یاساكه جێی بكه‌نه‌وه.
بودجه‌ی 2020ی عێراق به 148 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه به پشتبه‌ستن به دانانی نرخی 40 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وت، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێژه‌یه‌كی بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ری نوێ و ده‌رفه‌تی كاری نوێ له كه‌رتی گشتی دانرا بێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دامه‌زراندنی كارمه‌ندان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێ هیچ ڕێوشوێنێكی یاسایی و كارگێڕی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌سه‌رده‌می حكوومه‌تی پێشوو ئه‌نجام دراون.
ته‌نیا له عێراق له مانگی 10 بودجه‌ی ساڵی 2020 ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانه‌وه، واته دوو مانگ به‌ر له ته‌واوبوونی ساڵه‌كه!
فه‌لاح عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، بودجه‌ی ئه‌مساڵ، خراپترین یاسای بودجه ده‌بێ له مێژووی عێراق، به‌هۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن و پلاندانان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئێسته به سه‌رۆكایه‌تی كازمی و حكوومه‌تی پێشوو به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولمه‌هدی.
زیاتر گوتی، بڕیاردان له ڕه‌وانه‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی هه‌شت مانگ له نێو ساڵه‌كه‌دا، ته‌نیا په‌رده‌پۆشكردنێكی یاسایییه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت له خه‌رجكردنی سامان و داهات بخرێنه چوارچێوه‌ی یاساوه، واته دوای خه‌رجكردن چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی‌یان بۆ داده‌تاشرێ، له كاتێكدا پێویسته به‌ر له خه‌رجكردن و بڕیاردان له دابه‌شكردنی بودجه و داهاته‌كان، یاسای بودجه ده‌ربكرێت، ده‌یانه‌وێ هه‌مان دۆخی 2014 دووباره نه‌بێته‌وه، كه به‌وهۆیه‌وه زۆرترین سامانی عێراق به هه‌ده‌ردرا و گه‌نده‌ڵی تێدا كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش قه‌باره‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی 2020 كاره‌ساتباره و ڕێژه‌ی 60%ی كۆی گشتی بودجه تووشی كورتهێنان ده‌بێت.
كورتهێنان ده‌گاته 65 ملیار دۆلار و شه‌ش هێنده‌ی كورتهێنان له ساڵی 2018 زیادی كردووه
كورتهێنانی بودجه له 2019 ته‌نیا 23 ملیار دۆلار بوو و له ساڵی 2018یش 11 ملیار دۆلار، به‌ڵام كورتهێنانی بودجه‌ی 2020 نزیكه‌ی سێ هێنده‌ی كورتهێنانی ساڵی 2019 و شه‌ش هێنده‌ی كورتهێنانی 2018 ده‌بێت و ده‌كاته 65 ملیار دۆلار.
عه‌لی فریجی پسپۆری ئابووری له‌وباره‌وه گوتی، بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی یاسای بودجه ڕه‌نگڕێژكردنی سیاسه‌تی خه‌رجكردن و وه‌به‌رهێنان و ستراتیجیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی داهات و خه‌رجییه‌كانه و به‌ر له ده‌ستپێكی ساڵی دارایی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێ، ئه‌وه‌ی ئێسته دوای هه‌شت مانگ ده‌نێردرێته په‌رله‌مانه‌وه، هیچ به‌ها و سوودێكی بۆ ئابووری عێراق نییه، ته‌نیا كارێكی ڕۆتینییه و به یاسایییكردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ته.
زیاتر گوتی، بڕیاردان له ده‌ركردنی یاسای بودجه له كاتێكدا به‌ره‌و چاره‌كی كۆتایی ساڵی 2020 ده‌ڕۆین، كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی و ترسناكی به‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2021یش ده‌بێت، به‌هۆی دروستبوونی كه‌لێنی گه‌وره‌ی ئابووری و قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كان له ساڵی 2020دا كه كاریگه‌رییان له دوای ده‌رچوونی یاساكه‌وه ده‌بێ، واده‌ی ده‌رچوونی یاساكه‌یش ده‌كه‌وێته نزیك ده‌سپێكی ساڵی نوێی دارایییه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كورتهێنان و په‌راوێزخستنی یاسای بودجه‌ی 2020 به‌هۆی ئه‌وه‌وه دێ، كه چاره‌كی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر حوكمی ده‌كرد و به گوێره‌ی یاسایش ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وانه‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه‌ی بۆ په‌رله‌مان نه‌بوو، به‌هۆی ململانێ و ناكۆكی لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێ، كاره‌كانی ده‌رچوواندنی یاسای بودجه‌ی 2020 زۆر دواكه‌وت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنایشی به‌سه‌ردا هات و نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕووی له دابه‌زین كرد، به‌وهۆیه‌وه ته‌نگژه‌یه‌كی دارایی قووڵ ڕووی له عێراق كرد و حكوومه‌ت نه‌یتوانی و نه‌یده‌زانی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاساكه بكات و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات، به‌ڵام ئێسته كه دۆخه‌كه تۆزێك هێوربووه‌ته‌وه، ده‌یه‌وێ یاسای بودجه‌ی 2020 له په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بكات.