كۆرۆنا پاشەكشە بە دراوی ئاسایی دەكات

:: AM:10:27:16/09/2020 ‌
بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا، پاشەكشەی بە بەكارهێنانی دراوی ئاسایی كردووە و لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ئەوانەی حەز دەكەن هێشتا لەو جۆرە دراوە سوود وەربگرن، لە كەمینەدان.

لەگەڵ سەرهەڵدانی نەخۆشییەكە، زۆر لە هاووڵاتییانی ئەوروپا وازیان لە دراوی ئاسایی هێناوە و هەر بەشێوەی ئەلیكترۆنی و سوودوەرگرتن لە كارتی بانكیی، شتومەك دەكڕن.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە، هەرچەندە هێشتا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی هەندێك وڵاتی ئەوروپا پێیان باشە هەر لە دراوی ئاسایی سوود وەربگرن، بەڵام كۆرۆنا لە رێژەی ئەوانەی زیاد كردووە كە پشت بە ڤیزاكارت و هەژماری تایبەتیی بانكی دەبەستن.

بە گشتی 36% لە هاووڵاتییان هێشتا دەخوازن سوود لە دراوی ئاسایی وەربگرن
بەپێی راپرسییەك هێشتا لە نەمسا 57 و لە ئەڵمانیاش 56% خەڵك حەز دەكەن لە دراوی ئاسایی سوود وەربگرن، بەڵام بە تێكڕای دەرەنجامی راپرسییەكە، لە 10 وڵاتی ئەوروپا دەریخستووە بە گشتی 36% لە هاووڵاتییان هێشتا دەخوازن سوود لە دراوی ئاسایی وەربگرن و ئەوانەی تر دەیانەوێت پشت بە كارتی  بانكیی ببەستن.

لە ناو وڵاتانی ئەوروپا، سوید لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە زۆرترین هاووڵاتییانی دەیانەوێت ماڵاوایی لە دراوی ئاسایی بكەن و تەنیا 15%ی خەڵك حەز ناكەن پارەی ئاسایی لە گیرفانیان ببڕێت.



وشە - سلێمان تاشان