جیاوازیی دۆخی ته‌ناهی له هه‌رێمى كوردستان و باشوور و خواری عێراق بووه‌ته جێی سه‌رنج له‌لایه‌ی هاووڵاتییان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له به‌غدا جه‌سته‌ی سێ ئه‌ندامی خێزانێكی كورد كه به دڕندانه‌ترین شێوه كوژرابوون دۆزرایه‌وه، له هه‌مان كاتدا له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان پۆلیس له گه‌ڕان و چاودێریكردنی كووچه و كۆڵانه‌كان به‌رده‌وامه.
دۆخی به‌غدا به ته‌واوی ناخۆشه و كه‌س له گیانی خۆی دڵنیا نییه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئهیلوول، ئه‌و هه‌واڵه ته‌واوی سایته عێراقییه‌كانی ته‌نیوه كه كچه چالاكێكی كورد كه پزیشكی ده‌رمانسازه و باوكی و دایكی سه‌ریان له لاشه‌یان كراوه‌ته‌وه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا سه‌ربڕاون و ته‌واوی ماڵهكهیشیان تاڵان كراوه.
جێی باسه تا ئێسته هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه نه‌گیراوه و لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی به‌غدایش بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێدا به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ڕای گه‌یاندووه، دره‌نگانی شه‌و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئهیلوول، هه‌ڵساین به گه‌ڕان و سووڕان و پشكنینی گه‌ڕه‌كه‌كانی خانه‌قا و گه‌ڕه‌كی عاره‌بان و پاركی شار و قه‌یسه‌ری و گۆڕستانه‌كان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و خانووانه‌ی كه ڕووخاون، نه‌ك گومانلێكراوان خۆیان تێدا حه‌شار دابن و تاوان و كاری خراپ ئه‌نجام بده‌ن.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر كه هاوكات پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه، شه‌وانه به‌رده‌وام له زۆربه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان پشكنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ دڵنیابوون له ڕه‌وشی ته‌ناهیی هه‌ولێری پایته‌خت.
یوسف سامان كه ڕاوێژكاری یاساییه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك پارێزه‌ر كارمان به‌رده‌وام له به‌غدایه و كاری هاووڵاتییان و كۆمپانیا بیانییه‌كان ڕایی ده‌كه‌ین، به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌و شاره كه پایته‌ختی عێراقه و نه‌ده‌بوو وابێت، به‌شێكی زۆر له نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی عێراق له هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان هه‌وڵی ڕفاندن و كوشتنی پارێزه‌ران و هاووڵاتییان درا.
ئاشكرای كرد، دۆخی به‌غدا به ته‌واوی ناخۆشه و كه‌س له گیانی خۆی دڵنیا نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناو به‌غدا نازانی له‌لای كێ سكاڵا بكه‌یت، ئه‌وه‌یش به‌هۆی بوونی چه‌ندان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و پۆلیسی و ته‌ناهی و هه‌واڵگری و جگه له چه‌ندان لایه‌نی شیعی كه هێزی چه‌كداری میلیشیایان هه‌یه، هه‌ریه‌كه و له ناوچه‌كه‌ی خۆیان بوونه‌ته حكوومه‌ت.
كوشتنی خێزانێكی سێ كه‌سی له به‌غدا ڕووداوێكی یه‌كه‌م جار نییه بۆ سه‌ر كورد له‌و شاره، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م 11ی ئابی ئه‌مساڵیش به هاوه‌ن هێرش كرایه سه‌ر باره‌گایه‌كی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، تا ئێسته‌یش كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كار و كرده‌وانه نه‌گیراوه و ئازاردانی حزب و نوێنه‌ر و هاووڵاتییانی كورد به‌رده‌وامه.