لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی دەوام ڕاگیرا

:: PM:01:15:16/09/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی بڕیاری وەستانی دەوامی دەركرد بەهۆی تووشبوونی ژمارەیەك لە فەرمانبەری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ چوارشەم 16ـی ئەیلوول، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانیدا هاتووە، هاووڵاتییانی سلێمانی ئاگەدار دەكەینەوە سبەی پێنجشەم كارەكانی رادەگرێت لەبەر پابەندبوون بە رێنوێنییەكانی تەندورستی و تووشبوونی هەندێك كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان بە ڤایرۆسی كورۆنا.

ڕاگرتنی دەوام لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانییە 
ڕوون كراوەتەوە، ڕاگرتنی دەوام لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانییە، ئەمەیش بەمەبەستی رشاندنی دەرمانی پاكژكردنەوەی لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە كەس سەردانمان نەكات.




وشە - رامیار جەواد