باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كه ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو ده‌كه‌ن، له داهاتوویه‌كی نزیك زیاتر و زۆرتر ده‌بێ و ئه‌مه‌یشی به هه‌نگاوێكی گرنگ ناوبرد، بۆ نه‌هێشتنی گرژییه‌كان و چه‌سپاندنی ئاشتی له ناوچه‌كه.
داڤید
فریدمان باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سكای نیوز" ڕای گه‌یاند، واژووكردنی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و ئیمارات و به‌حرێن، ده‌رئه‌نجامی دانوستاندن و گفتوگۆیه‌كی زۆره و له ماوه‌ی دوو مانگ تا شه‌ش مانگی داهاتوویش ژماره‌یه وڵاتی تر بڕیار ده‌ده‌ن و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، واژووكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه زۆر گرنگه و ڕێڕه‌وی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به ته‌واوی ده‌گۆڕێ و به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باشتر و داهاتوویه‌كی گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێت.
له‌باره‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه‌یش فریدمان گوتی، هیوادارین گه‌لی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌و هه‌نگاوانه به ئه‌رێنی ببینن و بێنه ناو ئه‌و ڕه‌وته‌وه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش به‌رده‌وام ده‌بێ، له هاوكاریكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و ئاماده‌یی خۆیشمان ده‌ربڕیوه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی سه‌رتاسه‌ری و هه‌میشه‌یی له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل.