به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جارێكی تر ئاگر له كه‌مپی په‌نابه‌ران له دوورگه‌یه‌كی یۆنان كه‌وته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ له ڕۆژانی ڕابردوو ئاگرێكی گه‌وره له كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌و وڵاته كه‌وته‌وه و زیانی یه‌كجار گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس به په‌له گه‌یشتوونه‌ته كه‌مپه‌كه‌ی په‌نابه‌ران له دوورگه‌ی سامۆسی باكوری ده‌ریای ئیجه دوای ئه‌وه‌ی له دره‌نگانی شه‌وه‌وه ئاگری لێ كه‌وتبووه‌وه و تا به‌ره‌به‌یان گوڕی ئاگره‌كه زۆر به‌هێز و گه‌وره ببوو.
نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له نێو كه‌مپه‌كه ژیاون و سه‌رگه‌ردان بوون
تا ئێسته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نازانرێت و پۆلیس دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دارستانێكی نزیك كه‌مپه‌كه‌یش گڕی گرتووه، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار په‌نابه‌ریش له نێو كه‌مپه‌كه بوونیان هه‌بووه، سێ له په‌نابه‌ره‌كانیش گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و گومان ده‌كرێ ده‌ستیان له كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه هه‌بووبێت.
هه‌فته‌ی پێشوویش ئاگر له كه‌مپێكی دوورگه‌ی لیسبۆس كه‌وته‌وه، كه به‌وهۆیه‌وه 12 هه‌زار كه‌سی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و بێ شوێن و جێ مانه‌وه، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و ناڕه‌زایی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپای لێ كه‌وته‌وه.