له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی باسێكی له‌باره‌ی دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستان، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ته‌حه‌دییه‌كانی به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌ختی ئابووری و دارایی و پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دووپات كرده‌وه
هه‌روه‌ك سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دووپات كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا به سه‌ركردایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، پشتگیری‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردو‌وه و ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یارمه‌تیی مرۆییان پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردو‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنایش، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا دووپات كرده‌وه كه له پرۆسه‌ی چاكسازیدا هاوكاری ده‌كه‌ن. دووپاتیشی له به‌رده‌وامیی پرۆسه‌كه كرده‌وه و هاوكاری و یارمه‌تیی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپای له‌مباره‌یه‌وه به پێویست و گرنگ زانی.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی، دووپاتی له خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌ر بكرێن و سیستمی فیدراڵی وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه جێبه‌جێ بكرێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شی و به‌شداریی پێكهاته‌كانی عێراقیشی له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا، به فاكته‌ری سه‌قامگیریی وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌رێكی سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێتـه‌وه و خوازیاری بره‌ودانه به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش. ڕوونیشی كرده‌وه كه پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و كۆماری توركیا باشن و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاكیی ئابووری له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش كرد و دووپاتی له پێویستیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به به‌رده‌وامیی پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، گرنگیی هاوئاهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌تایبه‌تی له سنووری ناوچه‌كانی ماده‌ی (140) كرده‌وه.