رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی لیوای سێی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو، ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و حكوومی تێیدا بەشدار بوون.
لە گوندی سەوزبڵاخی نێوان كەلار و خانەقین بەڕێوە چوو
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم 16ی ئەیلوول، رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر 27 شەهیدی لیوای سێی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.
سەبری هۆرینی پەیامنێری "وشە" لەو رێوڕەسمە ئامادە بوو و رای گەیاند، رێوڕەسمەكە لە گوندی سەوزبڵاخی نێوان كەلار و خانەقین بەڕێوە چوو.
زیاتر روونی دەكاتەوە، لە رێوڕەسمەكەدا كەسوكاری شەهیدان و بەپرسانی لقی 22ی گەرمیانی پارتی و مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی و ئیدارەی گەرمیان ئامادە بوون.