گرژی و ململانێكانی نێوان توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا ڕووی له زیادبوونه، له‌سه‌ر ئه‌و كێڵگه گازییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له ماوه‌ی ڕابردوویش چه‌ندان جار كه‌شتییه‌كانی یۆنان و فڕه‌نسا به‌ره‌و ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوانیان دروست ببێ و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ململانێیانه له‌سه‌ر گازه كه له داهاتوو شوێن به نه‌وت له‌ق ده‌كات و ده‌بێته سه‌ره‌كیترین وزه و وڵاتانی جیهان پشتی پێ ده‌به‌ستن.
ماڵپه‌ڕی "
European Council on Foreign Realtions" ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندان ده‌سپێشخه‌ری بۆ نه‌هێشتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا و توركیا، به‌ڵام ئه‌نكه‌ره به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كانی بۆ گه‌ڕان به دوای گاز له ئاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئه‌وروپایش هێزی زیاتر بۆ ناوچه‌كه ڕه‌وانه ده‌كه‌ن و به به‌رده‌وامیش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی توندترین سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته نه ده‌سپێشخه‌رییه‌كان و نه هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ردوولا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و دۆخه‌كه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌تبوون و جیاوازی بۆچوون له نێو وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رانبه‌ر به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا له ڕووی دیپلۆماسی و سزای ئابوورییه‌وه به ڕوونی به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپا به ته‌واوی هاوڕان و به هاوبه‌شی مانۆڕی سه‌ربازی دژی توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سوورن له‌سه‌ر ڕێگریكردن له مامه‌ڵه‌كانی توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هه‌وڵدان بۆ ده‌رهێنانی گازی سروشتی له كێڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به توندیش دژی ئه‌مه وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن زۆرترین فشار و هه‌ڕه‌شه له توركیا بكه‌ن.
ئه‌وروپا بوونه‌ته دوو به‌ره‌و فڕه‌نسا و هاوپه‌یمانه‌كانی دژایه‌تی توركیا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه به گفتوگۆ
هه‌ریه‌ك له توركیا و فڕه‌نسا نمایشی هێز و بازووی خۆیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌كه‌ن، پێشتر به‌هۆی ناردنی چه‌ك له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كانی توركیاوه، كه له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كانی فڕه‌نسا كێشه‌یان بۆ دروستكرا، ئێسته‌یش پاش ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ئاوی یۆنان و ئاسمانی ئه‌و وڵاته، پاریس بووه‌ته سه‌رسه‌خترین پشتیوانی ئه‌سینا و ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فڕه‌نسایش هه‌وڵه‌كانی خۆی به ته‌واوی چڕكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا وڵاتانی ئه‌وروپا، بگره وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بهێنێته پاڵ پاریس و ڕووبه‌ڕووی توركیا ببنه‌وه و ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی "عوسمانییه نوێكان" بكه‌ن.
پاریس به‌هۆی بێده‌نگی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌رانبه‌ر به جموجۆڵه‌كانی توركیا له لیبیا و به‌رانبه‌ر به یۆنان به به‌رده‌وامی ڕه‌خنه له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ده‌گرێ و تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستنه‌پاڵ، كه وڵاتانی ناتۆ و ئه‌وروپا سه‌ری خۆیان خستووه‌ته ژێر گڵ و بێهۆشبوون له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا له ناوچه‌كه.
ئێسته ئه‌وروپا به‌سه‌ر دوو به‌ره دابه‌شبوون و یه‌كێكیان له‌لایه‌ن فڕه‌نساوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێ و به توندی دژی توركیا وه‌ستاونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی تریش بریتین له ئه‌ڵمانیا و چه‌ند وڵاتێكی تر كه نایانه‌وێ گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا بگاته ئاستێكی مه‌ترسیدار و هه‌میشه دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به دایه‌لۆگ و دانوستاندن ده‌كه‌نه‌وه له شوێنی په‌نابردن بۆ هه‌ڕه‌شه و جووڵه‌پێكردنی هێز و ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی.
ئه‌ڵمانیا كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا زۆرترین نه‌رمیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌یه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپای به ده‌سته‌وه‌یه و نایه‌وێ دۆخه‌كه ببێته هۆی تێكچوونی ته‌واوه‌تی پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا و توركیا و كه‌وتنه‌وه كێشه و ناكۆكی قورس له نێوان هه‌ردوولا، بۆیه ده‌یه‌وێ به ژیرانه مامه‌ڵه بكات و هه‌ردوولا له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه پێوه‌ندی به ململانێكانه له‌سه‌ر كێڵگه‌كانی گاز له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له نێوان یۆنان و توركیایش بوونیان هه‌یه و نه‌هێشتنی گرژییه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ فڕه‌نسا به ته‌نیا بمێنێته‌وه له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاوانخوازی توركیا، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه كه دۆخه‌كه به‌ره‌و هێوربوونه‌وه بچێ و له‌و نێوه‌نده‌دا فڕه‌نسا به ته‌نیا بمێنێته‌وه، چونكه ئه‌ڵمانیا چه‌ند مانگێكه ده‌ستی به هه‌وڵه‌كانی كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان و له ڕۆژانی ڕابردوویش مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته قوبڕس و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته یۆنان و توركیا كۆتایی به گرژییه‌كانیان بهێنن و به دانوستاندن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌مه‌یش فڕه‌نسای به ته‌واوی نیگه‌ران كردووه، بۆیه ماكرۆن هه‌وڵه‌كانی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئه‌وروپا نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ دروستكردنی به‌ره دژی توركیا و بگره سه‌ردانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی كرد، به بڕوای شاره‌زایان و سه‌رچاوه باڵاكانیش كۆی ئه‌و كێشه و گرژییانه‌ی له‌م دواییه دروستبوون، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ململانێی وڵاتان له‌سه‌ر كێڵگه‌كانی گاز له نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له داهاتوو گاز ده‌بێته یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی دروستبوونی شه‌ڕ و كێشه و ناكۆكی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.