گۆرانیبێژ ئه‌یوب عه‌لی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئیسنتاگرام ئاشكراى كردووه، كه‌وا به‌مزووانه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (كۆڵبه‌ر) بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌یوب عه‌لى خۆی كاری ئاوازدانانی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه
ئه‌یوب عه‌لى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌شێك له ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى كردووه، كه به‌مزووانه ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌یووب عه‌لى خۆی كاری ئاوازدانانی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه و دلێر دلاوه كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
ئه‌یووب عه‌لی له ساڵی 1973 له‌دایكبووه، خه‌ڵكی شاره‌دێی سه‌نگاوه، له‌ساڵی 1993 وه ده‌ستی كردووه به‌كاری هونه‌ری و ئێسته‌یش له وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، دوایین كاری هونه‌ریشی ڤیدیۆ كلیپێك بوو به‌ناوی "یاران"، كه ساڵی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه. هه‌روه‌ها خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى.