توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی له مانگه‌كانی پایز له دایك ده‌بن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له وه‌رزه‌كانی تر له‌دایكبوون جیاوازییان هه‌یه و زۆرتر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌سته‌وه‌ری ده‌بن.
له
توێژینه‌وه‌كه هاتووه، ئه‌وانه‌ی له پایز هاتوونه‌ته دنیاوه زۆرتر له كه‌سانی تر تووشی نه‌خۆشی سووربوونه‌وه‌ی پێست و هه‌ستیاری به‌هۆی خوارد و ڕه‌بۆ و تا و چه‌ند جۆره نه‌خۆشییه‌كی تری سووك ده‌بن.
ئه‌نجامدانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه نه‌خۆشی هه‌سته‌وه‌ری به‌هۆی خۆراكه‌وه له ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌یه‌كی فره‌وان ڕووی له زیادبوونه و له هه‌ر وه‌رزێك دوو منداڵ له نێو هه‌ر پۆلێكی خوێندن نه‌خۆشی هه‌سته‌وه‌ریان به‌هۆی خواردنه‌وه لێ ده‌رده‌كه‌وێت.
زۆرتر تووشی نه‌خۆشی ده‌بن
به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و جۆره هه‌ستیارییه‌وه، زانایان له سه‌رجه‌م بواره‌كانه‌وه له‌و بابه‌ته‌یان كۆڵییه‌وه و توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، دواجاریش گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له وه‌رزی پایزدا له‌دایكبوون، زۆرترین ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌م جۆره هه‌سته‌وه‌ریانه هه‌یه.
جیسیكا هوی یه‌كێك له توێژه‌ران دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌ر منداڵێك كه هه‌سته‌وه‌ری هه‌بێ، له هه‌موو شێوازه‌كانی ژیانی فیزیكی و نافیزیكی و ڕه‌وشت و خواردن و جموجۆڵه‌كانی ده‌كۆڵینه‌وه، له ئه‌نجامی تۆماركردنی سه‌رجه‌م داتاكان بۆمان ڕوون بووه‌وه كه ئه‌وانه‌ی له مانگه‌كانی نۆ و 10 و 11 هاتوونه‌ته دنیاوه پێست و جه‌سته‌یان زۆر زیاتر له كه‌سانی تر تووشی هه‌سته‌وه‌ری ده‌بێت.