سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرای كرد، كه جموجۆڵ و چالاكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پێچه‌وانه‌ی یاسا و ویستی حكوومه‌تی سووریایه و ده‌بێته هۆی دروستبوونی كاره‌ساتیش له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.
لاڤرۆڤ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی ڕووسی گوتی، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و بێ ئه‌وه‌ی دیمه‌شق داوایان لێ بكات له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بڵاوبوونه‌ته‌وه و هانی كورده‌كان ده‌ده‌ن له سووریا جیا ببنه‌وه، ئه‌مه‌یش جێی نیگه‌رانییه، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ كورد دژی حكوومه‌تی دیمه‌شق بوه‌ستێته‌وه، له شوێنی ئه‌وه‌ی هانی هه‌موو لایه‌ك بده‌ن ده‌ست به گفتوگۆ و دانوستاندن بكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له سووریا و پاراستنی یه‌كێتی خاكی سووریا.
پرسی كورد له هه‌ر چوار وڵاته‌كه ده‌وروژێنێت و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توندوتیژی ده‌گێڕێته‌وه
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه وروژاندنی پرسی كورد و هاندانیان به‌ره‌و جیابوونه‌وه، ده‌بێته هۆی دروستبوونی شه‌پۆلێكی تری توندوتیژی له سووریا، ئه‌مه‌ریكایش به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دووپاتی كرده‌وه، كێشه‌ی كورد ته‌نیا پێوه‌ستیش نابێ به سووریاوه، به‌ڵكو له عێراق و توركیا و ئێرانیش ده‌وروژێت و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌وێته ناو گێژاوێكی تری شه‌ڕ و جه‌نگ و توندوتیژی، بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا ترسناكه و كۆسپ له‌به‌رده‌م جێگیركردنی ئاشتی و ئارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست ده‌كات.