ئه‌نتۆنی فاوچی پسپۆر و پزیشكی ناوداری بواری نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشبینییه‌كانی خۆی له‌باره‌ی كۆتایی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه پێشبینی ده‌كه‌م كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری داهاتوو دۆخه سه‌خته‌كه تێپه‌ڕێنرێت.
ئه‌نتۆنی فاوچی به گه‌وره پسپۆری بواری نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان له ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ و له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكای ڕای گه‌یاند، كه پێشبینی ده‌كات ڤاكسینی له‌ناوبردنی
كۆرۆنا به سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتوویی بێته به‌رهه‌م و له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر یان كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر دۆخی سه‌ختی په‌تای كۆرۆنا تێپه‌ڕێنرێ و هه‌نگاوی گه‌وره بۆ له‌ناوبردنی بنرێت.
تا كۆتایی ئه‌مساڵ دۆخی ترسناكی كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنرێت
ئه‌و زانایه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، كه زۆرێك له ڤاكسین و ده‌رمانه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌م هێنراون، له قۆناغه‌كانی كۆتایی تاقیكردنه‌وه‌دان و به‌شێكیشان ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانیان كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌شێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كه‌ن، ته‌نیا پروپاگه‌نده‌یه بۆ خۆیانی ده‌كه‌ن، تا ناوبانگ له جیهان ده‌ربكه‌ن.
فاوچی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پێویسته ڤاكسینه سه‌ركه‌وتووه‌كان له‌سه‌ر 150 تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقی بكرێنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنیان لێ كه‌وته‌وه، ئه‌وكات بگشتێنرێ و هه‌مووان به‌و جۆره ڤاكسینه بكوترێن.