مه‌لا به‌ختیاری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌یی خۆی پێشاندا كه سلێمانی جێبهێڵیت ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی ئهیلوول، مه‌لا به‌ختیار له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هه‌ڵمه‌تێكی چڕ له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه له‌باره‌ی دوایین كتێبم كه باسی مێژووی ده‌كه‌م و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یش ئه‌وه‌نده‌ی شكاندنی كه‌سایه‌تیه ئه‌وه‌نده وه‌ڵام نییه.
وه‌ك مام جه‌لال باسی گرنگی پارتیم نه‌كردووه، به‌ڵام پێوه‌ندی به‌هێزی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه
مه‌لا به‌ختیار گوتی، گۆڕان داوا ده‌كه‌ن له سلێمانی بڕۆم، به‌ڵام هه‌ركاتێك دادگا بڕیار بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێ من له سلێمانی بم ئه‌وه ده‌ڕۆم و نامێنێنم.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار گوتی، وه‌ك مام جه‌لال باسی گرنگی پارتیم نه‌كردووه، به‌ڵام پێوه‌ندی به‌هێزی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه و ده‌بێت هه‌بێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێسته ریفراندۆم بكرێ به‌به‌ڵێ ده‌نگی پێ ده‌ده‌م و ئه‌وه‌یش به مافێكی گه‌وره‌ی كورد ده‌زانم.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار دوابه‌دوای ئه‌وه هات كه له‌دوایین كتێبی به‌بكوژی دیل و كێشه‌نانه‌وه باسی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات و ئه‌وه‌یش گۆڕانی نیگه‌ران كرد، بۆیه هه‌ڵمه‌تێكی چڕی میدیایان له دژ ده‌ست پێ كرده‌وه و باس له‌وه ده‌كرێ كه سكاڵا له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار تۆمار ده‌كه‌ن.