پەروەردە: ئەگەر پابەندی ڕێنوێنییەكان نەبن دەوام ڕادەگرین

:: PM:12:10:20/09/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، هەڕەشەی ڕاگرتنی دەوام دەكات ئەگەر هاووڵاتییان و فەرمانبەران پابەندی ڕێنوێنییەكانی تەندروستی نەبن.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی ئەیلوول، لە ئاگەدارییەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەدا هاتووە، ئاگەداری فەرمانبەران و هاووڵاتییان دەكەینەوە كە پابەند بن بە دوو خاڵی گرنگەوە كە ئەوانیش بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێشە.

ناچار نەبین دەوامی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ڕابگرین لە ئەگەر پابەند نەبوون 
ڕوون كراوەتەوە، ئەو ئاگەدارییە بۆ ئەوەیە كە ناچار نەبین دەوامی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ڕابگرین لە ئەگەر پابەند نەبوون.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داوایەكی ئاراستەی فەرمانبەران كردووە كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی ناو دیوان و دەرەوەی دیوان، دەمامك و هۆكارەكانی خۆپارێزی بەكار بهێنن.

لە بەشێكی تری ڕێنوێنییەكان باس لەوەش كراوە، پێویستە ئەو كەسانەی كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردە و سەرجەم بەشەكانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەكەن بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان، دەمامك و هۆكارەكانی خۆپارێزی بەكار بهێنن، بە پێچەوانەوە مامەڵەكانیان بۆ جێبەجێ ناكرێت.



وشە - رامیار جەواد