پاناسۆنیک کۆرپ کە کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای تێسلای ئەمەریکی، بڕیاریاندا لەڕێی سیستمی پاتریی ''TSLA.O''ی تایبەتی تێسلا ڕێژەی لە %20ی هێز بۆ پاتریی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی زیاد دەکات.
شارەزایانی تەکنەلۆجی لە ماڵپەڕی ''
reuters'' ئاشکرایان کردووە کە ئەم پرۆسەیە لە ساڵانی داهاتوو کاری پێدەکرێت و هەر کەسێک تێسلا بکڕێت لە 2022ەوە ئەوا ئەم ئۆفەرەی بەردەکەوێت و هێزی پاتریی ئۆتۆمبێلەکەی بە %20 زیاد دەکرێت.
تێسلا ڕێژەی لە %20ی هێز بۆ پاتریی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی زیاد دەکات
پاناسۆنیک بەوە ناسراوە کە پاتریی بەهێز دروست دەکات بۆ هەموو سیستمێک، هەروەها نوێترین سیستمیش خانەی ''2170''ییە کە جۆرە پاترییەکە توانای هەیە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کاربکات بەبێ بوونی هیچ کێشەیەک. هەر یەکێک لەو سیستمانەیش بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تێسلایش دابین دەکات.
تێسلا یهكێكه له كۆمپانیا بهناوبانگهكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و بههێز كه ئهم كۆمپانیایه له ساڵی 2003 دامهزراوه له كالیفۆرنیا، ئهم كۆمپانیایه خاوهن چهندان ئۆتۆمبێلی ناوازهیه و یهكهم كۆمپانیا بوو كه توانی ئۆتۆمبێلی كارهبایی دروست بكات و كه ئێسته خاوهنی بههێزترین ئۆتۆمبێلی كارهبایه له دنیادا.