كۆمپانیای فۆردی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێلی جۆری پیك ئابی به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه به وزه‌ی كاره‌با و شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی كار ده‌كات و بڕیاره له سه‌ره‌تا ساڵی 2022 ئۆتۆمبێله‌كه بخاته بازاڕه‌وه.
فۆرد به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه كه بڕی 700 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانی كردووه له دروستكردنی به‌هێزترین پاتری كاره‌بایی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله، هاوكات گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبێله نوێكه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه گۆڕانكاری زۆر جیاواز له دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌نجام دراون و به ته‌واوی دۆستی ژینگه‌یه و زۆرترین خزمه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌كات كه پێویستیان به ئۆتۆمبێله‌كه هه‌م باری بچووك هه‌ڵبگرێ و هه‌میش شوێنی سه‌رنشینی زۆر بگرێت.
به به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی نیمچه بارهه‌ڵگر داده‌نرێ
ئه‌و جۆره پیك ئابه نوێیه‌ی فۆرد له نه‌وه‌ی ئێف150یه و به چوارچێوه‌یه‌كی ڕووناكی به درێژایی ئۆتۆمبێله‌كه دیزاین كراوه كه شێوه‌یه‌كی یه‌كجار جوان به ئۆتۆمبێله‌كه ده‌به‌خشێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به وزه‌ی سه‌ره‌كی كارپێكردنی كاره‌بایه، هاوكات له كاتی پێویستی ده‌توانرێ به به‌نزین و گازیش كاری پێ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له ڕێگه‌دا و په‌كتان نه‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، زۆرترین گۆڕانكاری له‌و ئۆتۆمبێله كراوه، به به‌راورد به ئۆتۆمبێله‌كانی پێشووی كۆمپانیای فۆرد و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڤیدیۆ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی عاشقانی ئۆتۆمبێلی پیك ئاب به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی خستنه بازاڕی ده‌كه‌ن.