مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی داوده‌زگا حكومییه‌كان و نرخاندنی كۆشش و ماندووبوونه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، له هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌نته‌ری هاوئاهه‌نگی فریاكه‌وتن (122) و بهڕێوهبهراێیتی بانكی خوێنی كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌شه‌كانی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتن و بانكی خوێنی به‌سه‌ركرده‌وه و له نزیكه‌وه له كێشه و خواست و داواكارییه‌كانیانی كۆڵییه‌وه و سوپاسی ماندووبوون و شه‌ونخونی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كرد كه ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاویان له خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، "خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگیی فریاكه‌وتن (122) و بانكی خوێنمان كرد، هه‌روه‌ك ده‌زانن كه‌رتی ته‌ندروستی پێوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به ژیانی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه و ئێمه زۆر مه‌به‌ستمانه گرنگییه‌كی زۆر به كه‌رتی ته‌ندروستی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تێكی باشتر به هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست بگه‌یه‌نین".
ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پسپۆڕه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گه‌شه به‌م كه‌رته بده‌ین
"ئه‌م كه‌رته ژێرخانێكی ته‌ندروستیی له سه‌ر بنه‌مای ستانداردی جیهانی له كوردستان تا ئێستا بوونی نه‌بووه. ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پسپۆڕه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گه‌شه به‌م كه‌رته بده‌ین تا بتوانن زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ین. من لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسێكی گه‌رمی هه‌موو پزیشك و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بكه‌م، چ ئه‌وانه‌ی له‌م سه‌نته‌رانه ئیش ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیی ده‌بنه‌وه بۆ ڕزگاركردنی ژیانی هاووڵاتییان ، به تایبه‌تی ئێستا كه ڕووبه‌ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووین" مه‌سروور بارزانی وای گوت.
مه‌سروور بارزانی گوتی، سوپاسێكی بێ پایانی هه‌موو ئه‌و پزیشك و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌م كه له هێڵی پێشه‌وه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ن. داوا له هه‌موو هاووڵاتییانیش ده‌كه‌م له پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و كه‌سوكاریان، خۆیان بپارێزن.
مه‌سروور بارزانی ڕای گه‌یاند، ئێمه له حكوومه‌ت ئه‌م ماوه‌یه بۆ كڕین و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه و ئامێری پێویست، نزیكه‌ی 23 ملیار دینارمان خه‌رج كردووه بۆ دابینكردنی سیتی سكان و ئێم ئاڕ ئای و ئه‌و پێداویستییه پزیشكییانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان پێویستیان پێی هه‌بووه. هه‌روه‌ها 40 ملیار دیناریش بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ته‌رخان كراوه كه بێگومان كاریگه‌ریی هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ڕای گه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌ی كه په‌تای كۆرۆنا هاتووه‌ته كوردستان زیاتر له 45 ملیار دینار له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه له هه‌موو شار‌و شارۆكه و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌تایه ببینه‌وه.