خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه به‌ر له هاتنی كۆرۆنایش هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تایه‌ك له جیهاندا دابوو، ئێسته‌یش بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی كۆتایی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و دووپاتی كرده‌وه، بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2022 كۆرۆنا له جیهان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
گه‌یتس له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی گوتی، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هاوینی ساڵی داهاتوو واته 2021 ژیان ئاسایی ده‌بێته‌وه و ژماره و ئاماره‌كان به ته‌واوی ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی پێكۆتی دژ به كۆرۆنا.
به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی پێكوتی دژ به كۆرۆنا ڕۆلی له خێرا كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه ده‌بێت
زیاتر گوتی، به گشتی پێكۆتهكان تا بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، پێویستیان به كاتی زۆره له‌به‌ر ئه‌وه له هاوینی داهاتووه‌وه پرۆسه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات و تا سه‌ره‌تای ساڵی 2022 چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا به ته‌واوی له‌ناوببرێت.
بیل گه‌یتس هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی كوتانی خه‌ڵك به پێكوتی دژ به كۆرۆنا پرۆسه‌یه‌كی گرنگه و ئه‌گه‌ر ئاماده‌كاری زۆر باشی بۆ بكرێ و به سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردنی خێرا كاره‌كه ئه‌نجام بدرێت، ده‌توانرێ واده‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆرۆنا كه‌متر بكرێته‌وه.