ئەكتەرێكی ناوداری هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد

:: PM:01:30:22/09/2020 ‌
مایكڵ لۆنسداڵ كە ئەكتەرێكی ناوداری دنیای هۆڵیوودە و فڕەنسییە، شەوی رابردوو لە تەمەنی 89 ساڵیدا بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
لە زۆرینەی فیلمەكان رۆڵی شەڕكەر و تاوانباری دەبینی

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ سێشەم 22ی ئەیلوول بڵاوی كردووەتەوە، بەڕێوەبەری كارە هونەرییەكانی لۆنسداڵ "ئۆلفیە لۆیسۆ"، كۆچی دوایی هونەرمەند مایكڵ لۆنسداڵی راگەیاند كە بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە ماوەیەك بوو لە ماڵەكەی خۆی مابووەوە.

مایكڵ لۆنسداڵ بە نەوەی حەفتاكانی سەدەی رابردوو دێتە ژمار، بەتایبەتی لە زۆرینەی فیلمەكان كە بەشداریی تێدا كردوون، رۆڵی شەڕكەر و تاوانباری دەبینی، لەناویاندا لە 1979 لە فیلمی جێمس بۆند رۆڵی "هۆجۆ دراكس"ی بینی كە تا ئێستەیش زیاتر بەو رۆڵە دەناسرێتەوە، تێیدا تاوانبارێكی خوێنڕێژ بوو.

لۆنسداڵ بەشداریی لە فیلمە ناودارەكانی "رۆژی كوڕی ئاوی" لە 1973، "رۆنان" هەر لە 1973" كردووە، جیا لە دەیان فیلمی تر.

مایكڵ لۆنسداڵ بەهۆی كارە هونەرییەكانی دەیان خەڵاتی گەورەی پێ بەخشراوە، لەناویاندا ئۆسكار.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د